٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

هەردوو دوو مه‌كته‌بى سیاسى (پ.د.ك) و (ى.ن.ك) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماده‌یی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌ بێ مه‌رج راده‌گه‌یه‌نن

سەرچاوە: KDP.info
له‌هه‌مبه‌ر په‌یامى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌رۆژى (10/4/2011) به‌شێوه‌یه‌كى كراوه‌ ئاراسته‌ى پارتى و یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزیسۆنى كرد؛ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

راگه‌یانراوێك له‌ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان؛ ئێمه‌ هه‌ردوو لامان، پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م بارودۆخه‌ ناته‌ندروسته‌ى كه‌دوچارى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كانى كوردستان بۆته‌وه‌، بڕوامان وابوو كه‌ دیالۆگ و دانوستان، تاكه‌ رێگاى راستى چاره‌سه‌ر كردنى هه‌ركێشه‌و گرفتێكه‌، كه‌ روبه‌ڕوى پرۆسه‌ى سیاسى ئه‌بێته‌وه‌.

به‌و ئاراسته‌یه‌شدا هه‌موو جۆره‌ هه‌نگاوێكمان ناوه‌ و ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه‌ و به‌په‌رۆشى و گه‌رم و گوریه‌وه‌ پێشوازیمان له‌ هه‌ر هه‌وڵێكى دیالۆگ و دانوستان كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و سیاسه‌ت و بروابونه‌شه‌وه‌ په‌یامى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌نابى مه‌سعود بارزانى كه‌رۆژى (10/4/2011) به‌شێوه‌یه‌كى كراوه‌ ئاراسته‌ى پارتى و یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزیسۆنى كرد.

راى ئه‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ به‌چاوى په‌رۆشه‌وه‌ ئه‌و بانگه‌وازه‌ دڵسۆزانه‌یه‌ى به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ئیجاب هه‌ڵ ئه‌سه‌نگێنین و پشتیوانى لێ ئه‌كه‌ین و ئاماده‌یى خۆمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانى بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن رائه‌گه‌یه‌نێن.

مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان

12/4/2011

هەواڵی پەیوەندیدار