لە (ئامەد) كۆنفرانسی لاوانی چوار پارچەی كوردستان بەڕێوەچو
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 16/3/2011 كە هاوكات بوو لەگەڵ رۆژی كیمیا باران كردنی شاری هەلەبجە لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان و بە دەست پێشخەری رێكخراوی لاوانی وڵاتپارێزی كوردستان سەر بە پارتی ئاشتی و دیموكراسی B.D.P كۆنفرانسی لاوانی نەتەوەیی كورد بە بەشداری نوێنەری رێكخراوەكانی لاوانی هەر چوار پارچەی كوردستان كە پێكهاتبوون لە (300) ئەندام بەرێوە چوو . شاندی یەكێتییەكەمان كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان(سكرتێرو كارگێرانی مەكتەبی سكرتاریەت بە پۆشینی جل و بەرگی كوردی و ئاڵای كوردستان بەشداریان لەم كۆنفرانسەدا كرد و سێ رۆژی خایاند كە بەم جۆرە بوو:.
رۆژی یەكەم:.
ووتەی كردنەوەی كۆنفرانس لەلایەن (هەڤاڵ حمید) هەڵسوڕێنەری رێكخراوی لاوانی وڵاتپارێزی كوردستان كە تیایدا ئامانجی بەستنی ئەم كۆنفرانسەی شی كردەوە و سوپاسی ئامادەبوانی كرد كە بە پیر داواكەیان هاتوون بەشداریان لەم كۆنفرانسەدا كرد. ئینجا ووتاری (صلاح الدین دمیرتاش) سەرۆكی پارتی ئاشتی دیموكراسی B.D.P . كە تیایدا بەخێر هاتن و دەست خۆشانەی ئاراستە بەشداربووانی كۆنفرانسی كردوو ئومێدی سەركەوتن بۆ كۆنفراس خواست بەو هیوایەی هەنگاوێك بێت بۆ هێنانەدی یەكێتی نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان .
پاشان ووتاری سەرۆكی پارتی ماف و ئازادی (بابیرەم بوزەر) پێشكەش كراو تیایدا جەخت لەوە كرایەوە كەوا ئەم كۆنفرانسە پێویستییەكی مێژوویی یەو گەرەكە لە پێناو دروست بوونی یەك دەنگی كوردان و دامەزراندنی فیدراسیونێكی نەتەوەیی لایەنە سیاسیەكانی كورد و چارەسەركردنی كێشەی كورد بە رێگەی ئاشتی و لە لایەكی دیكەشەوە دووپاتی كردەوە كەوا دەست كەوتەكانی باشووری كوردستان دەسكەتی نەتەوەیین دەبێت داكۆكی و پشتیوانیان لێ بكرێت و ڕۆڵی سەرۆكی نەتەوەیی (بارزانی نەمر) لەو پێناوەدا بە ڕۆلێكی كارای مەزن وەسف كرد.
ئینجا پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لایەن هەڤاڵ ئومێد خۆشناو سكرتێری یەكێتییەكەمان خوێندرایەوە و پاشان پەیڤی هەریەكە لە (عبدالله ئۆجەلان) سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان و جەلال تالەبانی سەرۆك كۆماری عێراق پێشكەش كرا.
هاوكات كۆنفرانس پێداگیری لەسەر كۆهەڵوێستی لاوانی كوردستانیكردەوە لەسەر پرسی نەتەوەیی و گۆشكردنی لاوان بە بنەماكانی نیشتیمان پەروەریی و خاك ویستی، لەگەڵ هەوڵدانی زیاتر بۆ نزیكبوونەوە و یەكترناسینی لاوانی كوردستانی گەورە، تەوەرێكی دیكەی كۆنفرانس تەكیدكردنەوەبوو لەسەر سود وەرگرتنی تەكنەلۆژیای سەردەم و سود بینیی لاوان لەو پێشكەوتنە ب قازانجی گەشەپێدانی توان فكریەكانی لاوان، هەر لە كۆنفرانسەكەدا بڕیاردرا بۆ بەدواداچونی فیدراسیۆنی لاوانی كوردستانی گەورە و بڕیاریشدرا كۆنفرانسی داهاتو لە باشوری كوردستان بەڕێوە بچێ.
بەم جۆرە دانیشتنی یەكەم كۆتایی هات و لە دانیشتنی دووەمدا چەند تەوەرێك بۆ گفتوگۆ كردن دەست نیشان كران كە ئەمانە بوون .
1- ئەو پرسانەی رووبەرووی كۆمەڵگای كوردی دەبنەوە لە ڕووی (سیاسی ، كۆمەڵایەتی ، سیاسەتی ئینكاركردنی كورد لە لایەن دەوڵەتە داگیركەرەكانی كوردستانەوە).
2- ئەو پرسانەی رووبەرووی لاوانی كورد دەبنەوە لە ڕووی (كۆمەڵایەتی ، ئابووری ، پەروەردەیی).
3- رێبازی چارەسەری پرسەكانی لاوانی كورد لە نێوان پرۆسەی دیموكراسی و نەتەوەیی بووندا.
لە رۆژی سێیەمی كۆنفرانسەكەشدا ئەم ئەنجام نامەیەی خوارەوە بە رەزامەندی هەموو لایەك ئەم ئەنجام نامەیەی خوارەوە ڕاگەیندرا
1-ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هەرچوار پارچەی كوردستان لاوانی كورد پێویستە ڕووبەڕووی ببنەوە.
2-سیاسەتی توانەوەی زمانی شیرینی كوردی بە دیالێكتە جیا جیاكانەوە شەرمەزار دەكەین و خاوەندارێتی لە زمانی كوردی دەكەین.
3-دروست كردنی یەكێتی نەتەویی كورد لە پێناوی بانگەشە كردنی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بە بێ جیاوازی بیرو بۆچوون و ئایدۆلۆژیا بۆ كۆنفڕانسێكی سەرتاسەری كوردستان.
4-بۆ چارەسەر كردنی كێشەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان پێویستە ڕێگەی ئاشتی و دیموكراتی و مەدەنیانە بگرینە بەر.
5-بۆ ئەوەی لاوانی كورد تێكۆشانی خۆیان پتەو تر بكەن پێویستە فیدراسیۆنێكی لاوان دروست بكرێت.
6- داوا دەكەین هەموو زیندانیانی سیاسی لەتوركیاو سوریاو ئێران كە بەهۆی كێشەی ڕەوای كوردەوە دەست بە سەر كراون ئازاد بكرێن و لە ناو ئەوانیشدا خە باتگێڕو یەكێك لە ڕێبەرانی كورد (عبداللە ئۆجەلان).
7- پێویستە ساڵانە كۆنفڕانسی نەتەوەیی لاوانی كوردو ڤیستیڤاڵی لاوانی كوردستان ئەنجام بدرێت و دووەمین كۆنفڕانسی نەتەویی لاوانی كوردستان لە باشوری كوردستان ساز بكرێت.
8-پێویستە شەڕی برا كوژی بە هەر پاساوێك دوو بارە نەبێتەوەو هەر لایەنێك دووبارەی بكاتەوە پێویستە لە لایەن هەموو لایەنەكانەوە شەرمەزار بكرێت.
9-گەلە كورد وەك هەموو نەتەوەكانی تری جیهان مافی بڕیاردانی چارەنوسی خۆی هەبێت.
10-پێویستە ئەو ئەزمونەی باشوری كوردستانی فیدرال بەرەو پێشەوە بەرین لە هەر چوار پارچەی كوردستان پشتگیری و پشتیوانی بكەین.
11-لە بەرامبەر سیاسەتی جینۆسایدی سیاسی كۆمەڵایەتی و ئابوری هونەری و كەلتوری، پێویستە گەلی كورد تێكۆشان بكات و ئەو كارەساتانەی كە لە ڕابردووشدا بە سەر گەلەكەماندا هاتوون شەرمەزارو پڕۆتستۆ دەكەین.
12- پێویستە لە بوارەكانی ڕۆشنبیری وێژەیی و هونەری ،زمانی كوردی پێش بخرێت و دەوڵەمەند بكرێت .
13-لە بەرامبەر سیاسەتی تواندنەوەی زمانی شیرینی كوردی پێویستە هەموو كورد بە شێوە زاری خۆی ئاخافتن بكات وهەوڵ بدرێت زمانێكی ستانداردی كوردی بێتە ئاراوە.
14- لە بەرامبەر توندو تیژی دژ بە كچانی گەنج و هەموو ژنان بە بیانووی بەد ڕەوشتی و كڕینەوەی نامووس هەڵوێست وەردەگرین و لەم پێناوەدا تێكۆشان دەكەین.
15- دەخوازین سەرجەم ناوەندەكانی نێو دەوڵەتی و بڕیار بەدەستی جیهان كە پرۆسەی ئەنفال و كیمیابارانی باشوری كوردستان بە جینۆ ساید بناسن و رۆژی 16 ی ئازار بە ڕۆژی جینۆسایدی جیهانی بناسرێت .
لیژنەی باڵای كۆنفڕانس
17-3-2011
ئامەد

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)