شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک چاوی بە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی فینلەندا کەوت

شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک چاویان بە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی فیلەندا کەوت و پیرۆزباییان ئاراستەی سەرۆکی نوێی پارتی سۆشیال- دیموکراتی فینەلندا کرد.
لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی ٤٣یەمینی پارتی سۆشیال دیموکراتی فینلەندا، شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک بە سەرۆکایەتیی (هێمن هەورامی)، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی فینلەندا (ئێڕۆ هێینالومان) کۆ بوونەوە.
( هێمن هەورامی) وێڕای گەیاندنی سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتیی پ.د.ک، هیوای سەرکەوتنی کۆنگرەکەی بۆ خواستن و دواتر بە وردی لە سەر بارودۆخی هەریمی کوردستان و پرۆسەی دیموکراسی و سیستەمی سیاسی و کاری پەرلەمانی لە هەریمی کوردستان و سیاسەتی پارتی لەم ڕوانگەیەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەریمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ئەو ئاستەنگانەی کە هاتوونەتە پێش لە جێبەجێ نەبوونی دەستووری عێراق بە هۆی پابەندنەبوونی نووری مالیکی، قسهی کرد.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

