كۆنگرەی لاوانی جیهان كۆتایی بە كارەكانی هێنا

پاش ئەوەي لە 10 ئازاري 2011 لە هۆڵي شەهيد سەعد عەبدوڵا و لە هولێر و لە ژێر چاودێري و بەئامادەبوني سەرۆكي هەرێمي كوردستان و بە ئامادەبوني دانيەڵ واڵتەر سكرتێري يەكێتي لاواني ديموكراتي جيهان و ميواناني زياتر لە 50 وڵاتي جيهان و سكرتێر و باڵوێزي وڵاتاني جيهان كۆنگرەي يەكێتي لاواني ديموكراتي جيهان بەڕێوەچوو، لە ڕۆژاني 11،12،13،14 ئەم مانگە لە هوتێلي شيراتۆن دانيشتنەكاني كۆنگرە بەڕێوەچوو، كە تێيدا ئەنداماني كۆنگرە راپۆرتي خۆيان لە بارەي رەوشي گەنجاني وڵاتەكانيان خوێندەوە و گرفت و كێشەكانيان خستەڕو و خاڵە لاواز و بەهێزەكانيان لەو ڕوەوە ئاماژە پێدا، هاوكات چەند موحازەريەك لەسەر رەوشي لاواني رۆژهەڵاتي ناوەڕاست و دەرگيربونەكانيان لەگەڵ پێشهاتە سياسيەكاني ناوچەكە و چۆنيەتي هەزمكردني ئەو واقيعە و تێكەڵبونيان لەگەڵ گۆڕانە خێراكاني سەردەم پێشكەشكرد.
سەرئەنجام لە 15 مانگ لە شاري دهۆك كۆنگرە پاش دەركردني بڕيار و راسپاردەكاني تايبەت بە بەرنامەي كاري خۆي، سەرسامي خۆي نيشان دا لە ئاست ئەو پێشكەوتن و گەشە خێرا و ئاڵوگۆڕە بەردەوامانەي كە هەولێري پايتەخت بە تايبەتي و هەرێمي كوردستان بەگشتي پێيدا تێپەڕدەبێ و رەوشي جێگر و سەقامگيري لاواني كوردستانيان بەرز هەڵسەنگاند، هاوكات كۆنگرە ئاماژەي بە بەرەوپێشەوەچوني ئيجابيانەي كۆمەڵگاي مەدەني لە كوردستانكرد و هيواي سەركەوتني زياتريان بۆ پرۆسەي ديموكراسي هەرێمەكە خواست.
لە كۆتايدا ئەنداماني كۆنگرە تەئكيديان لەسەر دروستكردن و بەهێزكردني پردي پەيوەندي لە نێوان لاواني كوردستان و لاواني جيهانكردەوە و بەگرنگيەوە ئاڵوگۆڕكردني شاندي لاواني نێوان كوردستان و وڵاتاني ئەندامي رێكخراوە وەرگرت و بڕيار درا لە داهاتودا، لەو ڕوەوە لە نێوان لاواني كوردستان و دەرەوە پەيوەندەيەكي بەتين و بەهێز بينابكرێ كە ئامانج لێي خزمەت گەياندن بێ بە لاواني كوردستان.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

