به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی جیهانی به‌ڕێوه‌چوو

له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد‌و سوپاسی بێ پایانی یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی جیهانی كرد كه هه‌لیان ره‌خساند ئه‌م كۆنگره‌یه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێت هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵا و ته‌قه‌لای كردن كه یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانیان له یه‌كیه‌تییه‌كه‌یان وه‌رگرت ئه‌وه‌یشی به هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بۆ لاوه‌كانمان ناوزه‌د كرد كه زیاتر بڕوا به خۆ بكه‌ن و زیاتر خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی خه‌باتی میلله‌تی ئێمه به قۆناغی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕیوه. له خه‌باتی چه‌كداری و كه خه‌باتی سه‌خت و خه‌باتی پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو . گوتیشی هه‌مێشه ئاماده بووینه و ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافه ره‌واكانی خۆمان بكه‌ین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شی دا كه گه‌نجه‌كانی ئێمه ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌و ئایینده ئه‌ماتێكه ڕاده‌ستی ئه‌وان ده‌كرێت .

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)