٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

شاندی (پ.د.ک) چاویان بە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی فیلەندا کەوت و پیرۆزباییان ئاراستەی سەرۆکی نوێی پارتی سۆشیال- دیموکراتی کرد

سەرچاوە: KDP.info

لە دووەم رۆژی کۆنگرەی ٤٣یەمینی پارتی سۆشیال دیموکراتی فینلەندا ، شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک بە سەرۆکایەتی هیمن هەورامی ، لەگەل سەرۆکی پەرلەمانی فینلەندا ( ئێڕۆ هێینالومان) کۆبوونەوە.  ( هیمن هەورامی) ویرای گەیاندنی سلاو و ریزی سەرکردایەتی پ.د.ک ، هیوای سەرکەوتنی کۆنگرەکەی بۆ خواستن و دواتر بە وردی لە سەر بارودۆخی هەریمی کوردستان و پرۆسەی دیموکراسی و سیستەمی سیاسی و کاری پەرلەمانی لە هەریمی کوردستان و سیاسەتی پارتی لەم روانگەیەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەریمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و ئەو ئاستەنگانەی کە هاتوونەتە پێش لە جێ بە جێ نەبوونی دەستوری عیراق بە هۆی پابەند نەبوونی نوری مالیکی، خستە روو.

هیمن هەورامی داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی فینلەندا کرد کە هاوکار بێت بۆ بەهیزتر کردنی پەیوەندییەکانی نیوان هەریمی کوردستان وولاتی فیلەندا لە سەر هەموو ئاستیکی پەرلەمانی و حکومی و کەلتوری. سەرۆکی پەرلەمانی فینلەندا ، ویرای دەربرینی خۆشحالی زۆری خۆی بۆ بەشداری شاندی پ.د.ک لە کۆنگرەی ٤٣ی پارتەکەیان ، بە گرنگییەوە باسی لە خەباتی گەلی کوردستان و ئەو پێشکەوتنانە کرد کە هاتوونەتە ئارا و نمونەی هەریمی کوردستانی بە نموونەیەکی سەرکەوتووی ناوچەکە وەسف کرد.

لە لایەکی دیکەوە ، لە میانەی میوانداری وەزیری دەرەوەی فینلەندا( ئێرکی تومیویا) بۆ شاندە بەشداربووەکانی کۆنگرەی ٤٣ی پارتی سۆشیال دیموکراتی فیلەندا، شاندی پ.د.ک بە جیا چاویان بە وەزیری دەرەوەی فینلەندا کەوت و دیاری سیمبۆلیکی پ.د.ک پێشکەش کرد و کورتەیەکیان لە سەر دواین بارودۆخی هەریمی کوردستان بۆ باس کرد.

لە دووەم رۆژی کۆنگرەکەدا و پاش هەلبژاردنەوەی بە سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی فینلەندا ، شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک چاویان کەوت بە خاتوو ( یۆتتائورپیلاینین) و بە گەرمی بە ناوی پ.د.ک پیرۆزبایین ئاراستە کرد بە بۆنەی درچوونەوەی بە سەرۆکی پارتەکەی و دیارەییەکی سیمبۆلیکی پ.د.ک پێشکەش کرد و دواتریش سەرۆکی پارتی سۆشیال-دیموکراتی فیلەندا شاندی پارتی راسپارد کە سلاو و ریزی زۆری خۆی بە سەرکردایەتی پ.د.ک بگەینێت و سوۆاسی کردن کە لە کۆنگرەکەیان بەشدار بوون . 

لە لایەکی دیکەوە و هەر لەدریژەی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتەنکانی شاندی پ.د.ک لە پەراویزی کۆنگرەکەدا ، لەگەل هەریەک لە لویس ئەیالا ، سکرتیری گشتی سۆسیال ئینتەرانسیۆنال و د.نەبیل شەعس ، سەرۆکی شاندی بزوتەنوەی فەتحی فەلەستینی ئەنجام دا.

هەواڵی پەیوەندیدار