ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتى (كه‌ركووك ـ گه‌رمیان) له‌یادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

ب هه‌لكه‌فتنا سیه و شه‌شه‌م سالڤه‌گه‌را پێخستنا شۆڕشا گولانا پێشكه‌تنخواز؛ جڤاتا سه‌ركردایه‌تیا كه‌ركووك گه‌رمیان یا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ داخویانیه‌ك راگه‌هاند كو ئه‌ڤ ته‌كه‌ستا وێ یه :-
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و ئه‌مه‌كداری كه‌ركووك و گه‌رمیان؛ دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس سه‌رباری ئه‌و جبه‌خانه زلهێزه‌ی سوپاكه‌ی له رێگای هێزی سه‌ربازییه‌وه نه‌یتوانی له به‌رامبه‌ر له‌شكری شۆڕشگێری كوردستان و شۆڕشی ئه‌یلوولدا خۆرابگرێ، هاوكات سه‌ركردایه‌تی پارتیمان به رابه‌راتی باوكی رۆحی مسته‌فا بارزانی نه‌مر هیچ كاتێك ئاماده نه‌بوو سازش له‌سه‌ر بستێك له خاكی كوردان بكات به‌كه‌ركووكی دڵی كوردستانیشه‌وه، بۆیه رژێمی به‌عس له رێگای پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنی شۆڕشی دا و، ئه‌وه‌بوو له 6ی ئاداری (1975) ریێككه‌وتننامه شومه‌كه‌ی جه‌زایر سازشی له سه‌ر ئاو و خاكی عێراق كرد، له‌گه‌ڵ شای ئێرانی گۆربه‌ِگۆڕ و سه‌دامی دیكتاتۆر به نێوبژیوانی هواری بۆمدێن و سه‌ر په‌رشتی هێنر كیسنجری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا ئه‌و رێككه‌وتننامه مۆر كرا و، له به‌رامبه‌ر دا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول تووشی نسكۆ بوو .
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی پارتیمان هه‌ر زوو به‌زوو به‌ریێنمایی و ئامۆژگاری راسته‌وخۆی بارزانی نه‌مر سیی و شه‌ش ساڵ به‌ر له ئیمڕۆ و دوای ساڵێك له پیلان و گه‌له‌كۆمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی جه‌زایر، پیشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی رێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی نه‌مر نه‌عره‌ته و بڵێسه‌ی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز، درێژه پێده‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولیان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا گه‌یانده‌وه ناوچه جیا جیاكانی كوردستان و گورزێكی كوشنده و جه‌رگبڕیان له و پیلانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی 6ی ئاداری ( 1975 ) ی جه‌زایر دا.
جه‌ماوه‌ری به‌وه‌فا و دڵسۆزی كه‌ركووك و گه‌رمیان . ئێمه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك ـ گه‌رمیان له یادی (36) ساڵه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازدا به‌ڵێن و په‌یمان و وه‌فای پێشمه‌رگایه‌تی خۆمان بۆ باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یمان بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد و ته‌واوی شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستان و جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری كه‌ركووك و گه‌رمیان به‌تایبه‌تی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه گیانی یه‌كریزی و برایه‌تی و نێوخۆی ماڵی كورد وپَیكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بپارێزین و له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی بارزانی نه‌مر به‌رده‌وام بین بۆ پاراستنی گیانی برایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی سنووره‌كه‌مان و گه‌شه‌كردن و پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و ئاینزاكان تێ‌بكۆشین،كه بگاته ئامانجی خۆی له پراكتیزه كردنی دیموكراسی و به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی ته‌واو له سایه‌ی حكومه‌تی شاراكه‌ت و سڕینه‌وه‌ی سیسته‌می دیكتاتۆری به‌یه‌كجاری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌نه‌كانیان له چوار چێوه‌ی وڵاتێكی یه‌گرتوو و فیدراڵ‌دا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك ـ گه‌رمیان پارتی دیموكراتی كوردستان.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

