فازل میرانى : سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان سازش له سه‌ر هیچ پرسێكى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ناكات

ل باره‌گه‌هێ جڤاتا سه‌ركردایه‌تیا پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ یا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ب ئاماده‌بووما فازل میرانى سه‌كره‌ته‌رێ مه‌كته‌با سیاسى و كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكێ جڤاتا سه‌ركردایه‌تیا پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ؛ جڤینه‌كه فره ته‌ڤى هه‌ژماره‌كه كادرۆ یێن پێشكه‌تى یێن پارتی ل سینورێ جڤاتا سه‌ركردایه‌تیا هه‌ولێرێ یا پارتیێ پێكهات .
له سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى تیشكى خسته سه‌ر بارودۆخى ئێستاى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و به تایبه‌تیش په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ.
ڕایگه‌یاند ئه‌و كێشه‌و ئاڵۆزیانه‌ى له‌و ماوه‌ى دوایدا ڕویاندا كه‌ڵه‌كه‌بووى پرسى هه‌ڵپه‌سێردراوى چه‌ند ساڵه‌ى نیێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ند بووه، ئه‌ویش به هۆیى چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌ى ناوچه دابڕێندراوه‌كان و جێبه‌جێنه‌كردنى مادده‌ى سه‌د و چل و چه‌ندین پرسیى تر‌ى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان كه ژیان و چاره‌نووسى هاووڵاتیانى كوردستانى پێوه‌به‌نده.
فازل میرانى رایگه‌یاند كه سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان سازش له سه‌ر هیچ پرسێكى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ناكات ، بۆیه یه‌كڕیزى ته‌بایى ناوخۆى كوردستان زه‌رووره‌تێكى مێژوویه و ده‌بێـت ته‌واوى پارت و لایه‌ن سیاسیه‌كان له هه‌مبه‌ر پرسه چاره‌نووس سازه‌كاندا هاوهه‌ڵوێست بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه دابڕێنراوه‌كان و پرسه نیشتمانییه‌كان.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى ڕۆشنایى خسته سه‌ر كۆنفرانسه نێوخۆییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه سه‌ركه‌ووتوانه ئه‌و پرۆسه‌یه به شێوه‌یه‌كه دیموكراتیانه به‌ڕێوه‌چوو، كه چه‌ند هه‌ڤاڵێكى تازه متمانه‌ى ڕێكخستنه‌كانى پارتیان به ده‌ست هێنا و ئه‌ركى تازه‌یان پێ‌سپێردرا و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى كه نه‌یان توانى سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنن، پارتى ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تى تازه‌یان پێ ده‌سپێرێت و له ناو ڕێكخستنه‌كانى پارتى جێگا و شوێنى كاریان بۆ دیارده‌كرێت.
فازل میرانى ڕایگه‌یاند پارتى پێویستى به تواناى ته‌واوى هه‌ڤاڵان و كادیرانى خۆیه‌تى هیچ هه‌ڤالێكى لێ زیاد نییه له هه‌ر ئاست و پله و پایه‌كى حزبى دابێت.
بۆیه له ئاینده ته‌واوى هه‌ڤاڵان له ناو ڕێكخستنه‌كانى پارتیمان درێژه به كارى حزبى خۆیان ده‌ده‌ن.
دواتر به‌شداربووانى كۆبونه‌وه‌كه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینى خۆیان خسته ڕوو.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

