په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێك بۆ جیهان و نه‌خشه‌ڕێ بۆ چاره‌سه‌ری

ئامانج عه‌بدوڵڵاسوور
رۆژ له دوای رۆژ و تادێت، زیاتر گرژییه‌كانی نێوان عێراق و كوردستان په‌ره ده‌سێنێت؛ هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی به‌غدا له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دایه هه‌ژموونی خۆی فه‌رز بكات له رێی لێكه‌وته‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌وه.
كێشه‌كه هه‌ر به ته‌نها ئه‌وه‌نده نییه و به‌س، به‌ڵكو فه‌رزكردنی ئه‌جێندای وڵاتێكی دراوسێیه و به ئاشكرا و وه‌ك ده‌بینین، ئێران ته‌رجومه‌ی سیاسه‌تی خۆی له عێراق ده‌كات و مه‌به‌ستێتی نه‌خشه‌ی ئه‌جێندای خۆی له عێراق دریژ بكاته‌وه.
مه‌یلی ده‌سته‌ڵاتی به‌غدا بۆ له‌به‌ینبردنی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان پرۆژه‌یه‌كی كه‌ڕووهه‌ڵاتووه و تازه نییه. ئاخر به دریژایی مێژوو ئه‌وه حكوومه‌تی خۆسه‌پێنه‌ری عێراق بووه كه شه‌راكه‌تی له‌گه‌ڵ كوردستان ره‌ت كردووەته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رچی له ده‌ستی هاتبێت كردوویه‌تی و باكی به پرەنسیپی مرۆڤایه‌تی نه‌بووه و، ده‌ستی به سته‌مكارییه‌وه گرتووه.
له‌ئێستادا ده‌سته‌ڵاتی به‌غدا زۆر به ڕوونی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه خواستی له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی كوردستان دیاری كردووه و گوشاری میلیتاری له رێی میلیشیاكانه‌وه خستووەته گه‌ڕ و دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
له‌م میانه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تمه‌دار نێچیرڤان بارزانی، په‌یامێكی روون و ئاشكرای به زمانی دیپلۆماسی راگه‌یاند، گه‌ر دیقه‌تی ورد له په‌یامه‌كه بده‌ین، به‌وه ئاشنا ده‌بین كه خواستی ئاشتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ده‌ستنیشان كردووه .
جه‌وهه‌ری ئه‌م په‌یامه جیا له‌وه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی لایه‌نی دیموكراتخواز و پلۆراڵی و خواستی ئاشتی و گفتوگۆی مه‌ده‌نیانه‌یه، هاوكات ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه له سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی دیموكراسیی كوردستان و وره و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه‌یه ژیان به ئاسووده‌یی له‌و ناوچانه‌دا ده‌گوزه‌رێن، كه له ته‌نگانه‌دا سوپای عێراق جێیهێشتن و ئێستایش میلیشیا تاییفیه‌كه‌ی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ریان.
سه‌رێكی تری شرۆڤه‌ی ئه‌م گوتاره ئاراسته‌ی په‌یامه‌كه‌یه و به ڕاشكاوی روو ده‌كاته ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆسه‌كه له پرسێكی لۆكاڵییه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئاستی یونیڤێرساڵی و دیوی خۆسه‌پێنه‌ری ده‌سته‌ڵاتی به‌غدا بۆ هه‌موو جیهان به‌یان ده‌كات .
ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به زمانی تاییفی و دوور له ئه‌ته‌كێتی حوكمرانی هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراسیه‌ت ده‌كات، رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی له په‌یامی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین، كه خواستی بێچه‌ندوچوون و سروشتیی گه‌لی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت و مه‌تره‌حی له ئاشتیدا چڕ ده‌كاته‌وه، له رێگای گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌خشه‌ڕێیه‌یە كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان پشتی پێ به‌ستووه و سه‌رۆك بارزانی له ته‌واوی گوتاره‌كانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر كردووەته‌وه كه ده‌بێت دوو دراوسێی باش بین له‌گه‌ڵ عێراقدا.
له به‌شێكی هه‌ستیاری په‌یامه‌كه‌دا رێزدار نێچیرڤان بارزانی روو له گه‌لی كوردستان ده‌كات پشتبه‌ستوو به بناغه‌ی پۆڵایینی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی كوردستان، داوا ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوردستان یه‌كڕیز بن، دواجار پاراستنی كوردستان، هێشتنه‌وه‌ی په‌ناگه‌ی ئارامه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌و په‌ناگه‌یه‌ی جیهان پێشوازی لێ ده‌كات.
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، جیاله‌وه‌ی په‌یامێكی روونه بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا، هاوكات بانگه‌وازه بۆ جیهان و خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ری ریشه‌ییه له رێی گفتوگۆ و دیالۆگی بنیاتنه‌ره‌وه.




