كەمپینی لاوان دڵنەوایی باوكی شەهید رێژوانیان كرد

بەمەبەستی نیشاندانی هاوغەمی و هاو پەرۆشی بۆ گیانی جوانەمەرگ رێژوان عەلی كاشی، كەمپینی رێكخراوەكانی گەنجان و لاوان سەردانی ماڵی بنەماڵەی شەهیدیان كرد و لە نزیكەوە دڵنەواییان كرد و دووپاتیانكردوە كە لاوانی كوردستان هەمیشە بە گیانی بەرپرسیاریەتییەوە هەڵسوكەوتیان كردووە، ئەو روداوە دڵتەزێنەش هەمووانی غەمباركرد، لەلایەن خۆیەوە بنەماڵەی شەهید وێڕای سوپاسكردنیان بۆ هاتنیان، دووپاتیكردوە كە دەسكەوتەكانی خوێنی شەهیدان سەروەری مەزنن و شەهید رێژوانیش گیانی خۆی بەخشی بۆ پارێزگاریكردن لەو دەسكەوتانە.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

