لە چۆمان سەنتەری لاوان كرایەوە

لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو سكرتێری یەكێتی لاوان و كارگێڕانی سكرتاریەتـ، بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای چۆمان و نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی لە چۆمان و لاوانێكی زۆری سنورەكە، سەنتەری چۆمانی سەر بەناوەندی باڵای سۆرانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازی بارزانی كرایەوە، ئەو سەنتەرە پێك هاتووە لە چەندین بەشی وەكو مۆسیقا و كۆمپیوتەر و فێركردنی زمانی ئینكلیزی و وەرزش، بوە ماییەی خۆشحاڵی لاوانی دەڤەرەكە و چاوەڕێشدەكرێ سودی زۆری لێوەرگرن.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

