٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بە ئەندامی كارای یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی وەرگیرا

سەرچاوە: KDP.info

پاش ئەوەي يەكێتي لاواني ديموكراتي كوردستان لە 26/6/2010 و 4/12/2010 لە هەردوو وڵاتي جۆرجيا و بەريتانيا بەشداري لە كۆنگرەي يەكێتي لاواني ديموكراتي جيهاني كرد، لەوێشدا مێژوو و دەسكەوت و چالاكيەكاني رێكخراوەكە بە نوێنەراني رێكخراوەكاني جيهان ئاشناكرا و بەوەش پێشوازيەكي گەرمي لێكرا، لە مەراسيمي دەسپێكردني كۆنگرەي سێزدەهەمي پارتي ديموكراتي كوردستان، بەرێز پڕۆفيسۆر فۆڵگێر ئەندامي يەكێتي ديموكراتي كرستينانەكان لە ئەڵمانيا لە وتارەكەيدا مژدەي وەرگرتني يەكێتي لاواني ديموكراتي كوردستاني لەو رێكخراوە راگەياند و ناوبراو لەو بارەوە گوتي دەمەوێ‌ رێز و سڵاوي سەرۆكي رێكخراوي لاواني ئەلمانيا فليپ مسفێرلت َتان پێ‌ رابگەێنم، لە سێي مانگي دوازدەوە يەكێتي لاواني ديموكراتي كوردستان بۆتە ئەندام لە يەكێتي لاواني ديموكراتي جيهان، ئەوەش پێشكەوتنێكي زۆرگەورەيە من و فليپ و دانيێڵ سەرۆكي لاواني جيهاني لێرەين و هاوڕێي كوردەكانين، هاوكات هاوڕێي بەرێز دڵشاد بارزانين، كە نوێنەراێتي هەرێمي كوردستان دەكات لە ئەوروپا، كەكاري زۆر باشي ئەنجام داوە، لەو رەوەشەوە تواني دەوري كاريگەر ببينێ‌.

ئەوەبوو دانياڵ واڵتەر سكرتێري يەكێتي لاواني ديموكراتي جيهاني بە ياوەري دڵشاد بارزاني نوێنەري حكوومەتي هەرێمي كوردستان سەرداني مەكتەبي سكرتاريەتي يەكێتي لاواني ديموكراتي كوردستانيان كرد، كە لەوێدا لەلايەن سكرتێري يەكێتي لاواني ديموكراتي كوردستان پێشوازيكرا و لە دانيشتنێكدا بيروراي هەردوو لا ئاڵوگۆڕكرا، هەردوو لاش لە مەراسيمَكدا دروشمي رێكخراوەكانيان پێشكەش بەيەكتركرد،ئنجا سكرتێري گشتي يەكێتي لاواني ديموكراتي جيهاني لە كۆنگرەيەكي رۆژنامەنووسيدا، بەم شێوەيە چۆنيەتي وەرگيراني يەكێتي لاواني بەئەندامي كاراي رێكخراوەكە راگەياند:
بەخێرهاتني يەكێـتي لاواني ديموكراتي كوردستان دەكەم بۆ ناو يەكێتي لاواني ديموكراتي جيهاني، كە ئەوەش بەهەوڵي سەرۆكي هەرێمي كوردستان و دڵشاد بارزاني نوێنەري حكوومەتي هەرێمي كوردستان بو لە ئەلمَانيا، لە مانگي نيساني 2010 وە ئەو هەوڵە بۆ بەئەندام بوني يەكێتي لاوان درا، لە هەفتەكاني رابردووش لە كۆبوونەوەي يەكێتي لاواني جيهاني پشگيري ئەو داوايەي يەكێـتي لاوانمان كرد، كە بەوەش يەكێتي لاوان دەبێتە ئەندامي خێزاني لاواني جيهاني، ئێمەش بەوە زۆر خۆشحاڵين، كە يەكێتي لاوان گەيشتە ئاستي لاواني جيهاني، جودا لەوەش وەكو وڵاتي ئەڵمانيا زۆر پشتيوانيمان لێكردن، لێرەشەوە رايدەگەێنم كە ئومێد خۆشناو سكرتێري يەكێتي لاواني ديموكراتي كوردستان دۆستێكي زۆر نزيكي وڵاتي ئەڵمانيايە، من و وڵاتي ئەلمانياش داواكارين يەكێتي لاوان ببێتە ئەندامێكي چالاك و كاراي يەكێتي لاواني جيهاني.
لە پاشان ئومێد خۆشناو وتەيەكەدا بەو بۆنەيەوە گوتي:ئێمە زۆر خۆشحاڵين كە سكرتێري يەكێـتي لاواني ديموكراتي جيهاني سەردانيكردين، هاوكات يەكێتي لاواني ديموكراتي كوردستان بەشداري دوو كۆنگرەي لاواني جيهاني كردووە، ئێمەش رايدەگەێين كە يەكێـتي لاواني ديموكراتي كوردستان بووە ئەندامي يەكێتي لاواني جيهان، ئەوەش بە دروستبوني پردي پەيوەندي دەزانين لە نێوان لاواني كوردستان و لاواني جيهان، ئەو بەئەندام بوونەش هاتنە دي ئامانجێكي ديكەي يەكێتي لاواني ديموكراتي كوردستانە، بە پێويستيشي دەزانين زۆر سوپاسي بەرێز سەرۆكي هەرێمي كوردستان و كاك دڵشاد بارزاني نوێنەري حكوومەتي هەرێمي كوردستان لە ئەوروپا دەكەين،كە لەو روەوە زۆر هەوڵيان داو هەوڵەكانيشيان ئەنجامي هەبوو.
جێي باسە يەكێتي لاواني ديموكراتي جيهاني، رێكخراوێكي سەرتاسەري جيهاني لاوانە و رێكخراوەكاني لاواني زياتر لە 50 دەوڵەت لە سەرپاي جيهان تێيدا ئەندامن، ئەوەش بە دەسكەوتێكي گرنگ و پڕبايەخ بۆ لاواني كوردستان حيساب دەكرێ‌، وە يەكێتي لاوانيش وەكو نوێنەري رێكخراوێكي لاواني دەوڵەتێكي سەربەخۆ بۆتە ئەندامي ئەو رێكخراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار