برووسکه‌ی ماته‌مینی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هه‌ڤاڵ جوهر نامق سالم

به‌ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
به‌داخ و په‌ژاره‌يه‌كى زۆره‌وه , ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچي دوايي برايه‌كى ئازيز و خۆشه‌ويست و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌يه‌كى ناسراوى گه‌له‌كه‌مان كاك جه‌وهه‌ر ناميقم پێگه‌يشت و له‌ناخه‌وه هه‌ژاندمى.
كاك جه‌وهه‌ر هه‌ڤاڵێكى تێكۆشانم بوو , هه‌ميشه وه‌ك برا بووين , يه‌ك سه‌نگه‌ر كۆى ده‌كردينه‌وه چ له‌ناو كارى حيزبيي و پێشمه‌رگايه‌تيدا و چ له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كارانه‌دا , هه‌ميشه جێگاى ڕێز و ته‌قديرى من و هه‌ڤاڵانيي بووه.
ڕۆڵى كاك جه‌وهه‌ر له سه‌ركردايه‌تيي كاتى , قه‌د له بير ناكرێت , پياوى رۆژه سه‌خته‌كان بوو , بۆيه له ده‌ستدانى نه‌ك هه‌ر بۆ من , به‌ڵكو بۆ تێكڕايي گه‌له‌كه‌مان خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌يه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه , سه‌ره‌خۆشي له خۆم و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يي و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانى ئه‌م تێكۆشه‌ره گه‌وره‌يه ده‌كه‌م و له خواى گه‌وره داواكارم سه‌بووريي و دڵنه‌وايي به هه‌موو لايه‌كمان ببه‌خشێت و گيانى خوالێخۆشبووش به به‌هه‌شتى به‌رينى شاد بكات.
انا لله و انا اليه را‌جعون
مه‌سعوود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
22 ى ئادارى 2011


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

