كێ زه‌ره‌ر ده‌كات

كه‌ریم قادر
پێوه‌ری دروست بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو كارێك: سوود و زیانه، قازانج و زه‌ره‌ره یا خێر و شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه له‌م وڵاته‌دا هه‌بن سه‌ر له ته‌نگاوبوونی هه‌ندێ سیاسه‌تكار و نووسه‌ر به‌رامبه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌رنه‌كه‌ن. وێڕای ئه‌وه‌ی حزبی و ناحزبی، گه‌وره و بچووك، دۆست و دوژمن، به پوختی عام له عام ده‌زانن نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو پارته كوردستانییه و به‌پێكه‌وه‌یی شان دانه‌به‌ر باره‌كه دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتری ده‌بات و به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان كاریگه‌ریی به‌هێز له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان داده‌نێ. واته دواجار له‌وه‌ها نزیكبوونه‌وه‌یه‌كدا خه‌ڵكی كوردستان قازانج ده‌كه‌ن. ده‌ی باشه بۆ كه‌سانێك، كه وێردی سه‌ر زمانیان گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵك و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هێنده به‌و نزیكبوونه‌وه‌یه ته‌نگاون؟ له‌كاتێكدا له قۆناغی شاخ و شاردا پارتی و یه‌كێتی ته‌بایی و ناته‌بایی نێوان خۆیان تاقی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له ته‌باییی نێوانیان بۆ ئه‌م گه‌له به ده‌ست هاتووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راورد ناكرێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له ناته‌باییدا له‌ده‌ستیان داوه.
ده‌ی كه‌واته بۆ ته‌با نه‌بن و كێ پێی ناخۆشه؟ هۆكاره‌كه دیاره، وه‌ك ده‌ڵێن "دز ئاشقی شه‌وی ئه‌نگوسته چاوه"، چونكه له‌م وڵاته‌دا كه‌سانێكی سیاسه‌تكار هه‌بوون و هه‌ن، ناو و نانی خۆیان له ناته‌بایی نێوان ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان په‌یدا كردووه و له ئاژاوه زیاتر هیچیان پێشكه‌شی ئه‌م گه‌له ماندووه نه‌كردووه. بۆیه ئێستایش، له‌به‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه پێرسوناڵییه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ناته‌بابوونن و ناتۆره دروست ده‌كه‌ن.
راستییه‌كی دیكه‌ی دره‌وشاوه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاماده‌یی سه‌رۆك بارزانی و فه‌رمانده و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان نه‌بوایه، نه‌ك له‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆمان نه‌ده‌ماین، مه‌رقه‌ده پیرۆزه‌كان و گۆڕی ئازیزان و شوێنه‌واره دێرینه‌كانیشمان نه‌ده‌مان و ده‌گه‌ڕاینه‌وه سه‌رده‌می كۆچه‌رێتی. به‌ڵام به حوكمی هێزی موقناتیسیی نیشتمان خوێنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌نگه‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش تێكه‌ڵی یه‌كدی بوو له‌پێناو پاراستنی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی تێكڕای گه‌لی كوردستان، كه فه‌وزاوییه‌كان، تۆبه ئه‌سته‌غفروڵڵا به "ملیشیا"ی پارتی و یه‌كێتی ناوی ده‌به‌ن. واته به‌ته‌بایی و یه‌كگرتووییی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌ك هه‌ر توانرا تیرۆریستان بوه‌ستێنن، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ش ئازاد كران، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون. ئایا ئه‌مه ده‌ستكه‌وت نییه بۆ گه‌لی كوردستان؟
پرسیاره و خۆی ره‌پێش ده‌كات: ئا له‌م كاته‌دا فه‌وزه‌وییه‌كان له‌كوێ بوون و خه‌ریكی هۆنینه‌وه و داڕشتنی چتۆ پیلانێك بوون و به‌نیاز بوون كوردستان به‌ره‌و چ هه‌ڵدێرێك به‌رن؟ ئایا گه‌لی كوردستان له‌و یه‌كسه‌نگه‌رییه‌ی پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و هاوپشته‌كانی سوودمه‌ند یا زیانمه‌ند بوون تا گه‌لی كوردستان له نزیكبوونه‌وه‌ی سیاسییه‌كان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و یه‌كێتی زه‌ره‌رمه‌ند بن و به هه‌ڕه‌شه بزاندرێ؟ یا وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یامی راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ "گوێی شه‌یتان و ره‌فتار شه‌یتانه‌كان كه‌ڕ بێت" خواستیان بوو سه‌نگه‌ر لێكدی بگرن؟ بۆیه ئه‌وه‌ی له نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته و فتكردنی فه‌وزه‌وی و شه‌یتان ره‌فتاره‌كان قازانج ده‌كات گه‌لی كوردستانه و به‌س، ئه‌وه‌شی زه‌ره‌ر ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه فرمێسكی درۆزنانه ده‌ڕێژن و ناخوازن گه‌لی كوردستان ئۆخه بكات و سوود له گۆڕانكارییه‌كان وه‌ربگرێ. بۆیه ئه‌گه‌ر نیشتمانپه‌روه‌ران و ئاینده‌خوازانی وڵاته‌كه‌م من بكه‌ن به نوێنه‌ری خۆیان له‌به‌رانبه‌ر فیتنه‌چی و ره‌فتار شه‌یتانه‌كان، پڕ به زارم پێیان ده‌ڵێم: هه‌ر ناتۆره‌یه‌ك هه‌یه دروستی بكه‌ن، ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌بایی نێوان ئه‌و دوو پارته‌ین، كه به خوێنی پێشمه‌رگه بێ جیاوازی ئێمه و ئێوه‌یان پاراست له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ تێكڕای گه‌لی كوردستان.




