به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی "جه‌وهه‌ر نامیق سالم" یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكه‌یه‌كی راگه‌یاند ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان كاك (جه‌وهه‌ر نامیق سالم)ـه‌وه به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان كاك (جه‌وهه‌ر نامیق سالم) راده‌گه‌یه‌نێت.
كاك جه‌وهه‌ر له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هاتۆته ناو مه‌یدانی تێكۆشانی كوردایه‌تییه‌وه و سه‌ره‌تا له ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستاندا ده‌ستی كردووه به خه‌بات و پاشان قۆناغ له دوای قۆناغ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانیدا و له‌به‌ر رۆشنایی رێبازی بارزانی نه‌مردا كاك جه‌وهه‌ریش له ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا درێژه‌ی به خه‌بات داوه و له دامه‌زرێنه‌رانی قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌ی پارتی و پێشمه‌رگه‌ی دلێری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بووه كه له رۆژگاری دوای نسۆكۆدا دڕیان به تاریكی و نائومێدی دا‌و تین و تاویان به بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی گه‌له‌كه‌مان دایه‌وه.
كاك جه‌وهه‌ر نامیق سالم، تێكۆشه‌ری قۆناغی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دامه‌زراندنی كۆڵه‌گه‌كانی دیموكراسی و سه‌رپێكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بووه و یه‌كه‌مین سه‌رۆكی یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كوردستان بوو له 1992 دا و، له‌سه‌ر ئاستی پارتایه‌تیش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سكترێری پێشووتری ئه‌م مه‌كته‌به بووه.
ئێمه له‌م بۆنه‌یه‌دا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده‌ی كاك جه‌وهه‌ر نامیق سالم و هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین به له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له رۆڵه به ئه‌مه‌كه‌كانی كه ژیانی خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان له ئازادی و دیموكراسی و مافی بڕیاردانی چاره‌نووسد.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
22/3/2011

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)