بەرپرسى لقى2 لەگەل ژمارەیەک کەسایەتى وجەمارەرێکى زۆرى شارى هەولێر کۆبۆوە

بۆ گرنگیدان بە هەست و ئینتیماى نیشتمانى و نەتەوەیى هاوڵاتیان لەسەر پرسە هەنوکەییەکانى ئەمرۆى سیاسى و پالپشتیان لە دەستکەوتەکان، ئەمرۆ عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبوونى کارگێران و بەرپرسى ناوچەى راپەرین کۆبوونەوەى جیادا لەگەل ژمارەیەک کەسایەتى وجەمارەرێکى زۆرى شارى هەولێر کۆبۆوە .
لە میانى کۆبونەوەکەدا بەرپرسى لقى دوو تیشکى خستە سەر پێشهات و بارودۆخى هەستیارى سیاسى و ئالۆزییەکانى ئەمرۆى گۆرەپانى سیاسى عیراق و هەرێمى کوردستان، هەروەها بەرپرسى لق ئاماژەى بە رۆلى گەلى کوردستان و سەرکردایەتى کورد کرد لە بونیاتنانى عێراقێکى دیموکراسى و هەماهەنگى و هاوسەنگ کردنى نێوان پێکاتەکانى عێراق و رێکخستنەوەى دەستورێکى نوێ کە مافى هەموو نەتەوەو لایەکى تیادا فەراهەمکراوە، ئەمەشى بەرهەمى یەک سەدە خەبات و تێکۆشانى گەلى کوردستان دانا لە پێناو ئازادى و دیموکراسى و نەهێشتنى زولم وستەمى دیکتاتۆرى و هزرى تاکرەوى لە وولاتدا، لەم رووەوە باسى لە هەولەکانى هەرێمى کوردستان و هەولە نێوخۆ و دەرەکییەکان کرد بۆ ئاساى کردنەوەى ئەم بارگرژیانەى کە حکومەتى مالیکى بێگوێدانە هیچ پرەنسیپێکى یاساى و دەستورى هێناویەتە ئاراوە.
هەروەها رۆلى مەرجەعە ئاینیەکانى لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر هەرێمى کوردستان وحەرام کردنى رشتنى خوێنى کورد بەبەرزى هەلسەندگاند.
لە تەوەرێکى تردا بەرپرسى لق ستایشى خەلکى هەولێرى کرد لە پالپشتى کردنى هێزى پێشمەرگەو هەولەکانى سەرۆک بارزانى و بەهێزى ئینتماى نەتەوەییان لە بەرامبەر هەموو ئەم پرسانە، لە کۆتایشیدا تەئکیدى لەیەک هەلوێستى و هەماهەنگى هەموو لایەک کردەوە، لە پێناو پالپشتى و پاراستنى هەموو ئەو دەستکەوت وپێشوە چوونانەى ئەمرۆى کوردستان کە بەخوێن هاتۆتە کایەوە


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

