kdp.info هه‌ڵوێستی پارتی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌خاته‌رو

له‌به‌دواداچوونێكدا kdp.info هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌خاته‌روو و هه‌ڵویستی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌و باره‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده وابریار بوو كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له ساڵی 2009 ئه‌نجام بدرایه به‌وپێیه‌ی سالی 2005 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌ن له كوردستان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام به‌هۆی هۆكاری سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق په‌كیان كه‌وت له ئێستاداشدا داواده‌كرێت كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند دانیشتیكی له‌و باره‌وه ئه‌نجام داوه و لایه‌سیاسیه‌كانی كوردستانیش داوای گۆرینی به‌شێك له بڕگه‌و خاله‌كانی ئه‌و ده‌ستوره ده‌كه‌ن سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و كۆسپانه‌ی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی خۆیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نریت بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت له كوردستان به ته‌واوی بچه‌سپێنرێت له‌م باره‌وه خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به kdp.info راگه‌یاند ئه‌وان هه‌رده‌م پێشه‌نگ بوون بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌لبژاردنێك وحكوومه‌ت هه‌ر واده‌یه‌ك بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ریمی كوردستان دیاری بكات گوتی " ئێمه وه‌ك پارتی دیموركاتی كوردستان هه‌مووكاتێك پێشه‌نگ بوینه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌لبژاردنێك وئێستاش هه‌رواده‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابنرێت،ئاماده‌ینه وهیچ گرفتێكمان نیه".
خه‌سرۆ گۆران گوتیشی" ئه‌و واده‌ی كه 27/9/2011له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرابوو، كه له به‌ر چه‌ند هۆكارێك دواخرا، له‌سه‌ر پێشنیاری ئێمه بوو".
گۆران له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌واده‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت نزیك بێت له واده‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق هیچ كێشیه‌ك نیه وزۆر ئاساییه ،چونكه دوو شتی جیایه وئه‌و هه‌لبژاردنه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه ئێمه ده‌توانین خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین.
ئه‌مه‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان داوای له سه‌روكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردوه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت.
به‌دواداچوون: كارزان هه‌ورامی و بڵند ئیبراهیم


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

