٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسى لقى 2 له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانى عه‌نكاوا كۆبۆوه‌

سەرچاوە: KDP.info

بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوونى پێکهاتەکانى مەسیحى شارۆچکەى عەنکاوە لە پرسە هەنوکەییەکانى ئەمرۆى سیاسى و دەستورى نێوان هەرێم و حکومەتى بەغدا ، عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبوونى کارگێران و بەرپرسى ناوچەى عەنکاوە لەگەل ژمارەیەکى زۆرى کەسایەتى و پیاوانى ئاینى و رۆشنبیران و مامۆستایان و قوتابیان و ئافرەتانى شارۆچکەى عەنکاوە بەهەموو پێکهاتەکانى مەسیحى لە کلدان و ئاشورى و سریانى لە هۆلى کۆمەلەى رۆشنبیرى کلدان کۆبۆوە .

لە کۆبونەوەیەکى فراواندا بەرپرسى لقى دوو دواى ئاماژەدان و تەئکید کردنەوە لەپاراستن و پتەوکردنى گیانى برایەتى و پێکەوە ژیانى لە مێژینەى ئاشتیانەى نێوان گشت پێکهاتەو ئاین و نەتەوەکان و خزمەتکردنى زیاترى خەلکى مەسیحى لە هەرێمى کوردستان، هاوکات بەرێزیان دواین پێشهات و رووداو بارودۆخى هەستیارى سیاسى و ئالۆزییەکانى ئەمرۆى عیراق و ناوچەکە و هەموو ئەو سەرکێشیانەى مالیکى بەرامبەر گشت پێکهاتەکانى خەلکى عێراق وهەرێمى کوردستان بە پێشێلکردنى دەستورو بەکارهێنانى هێز لە پرسە ناوەخۆییەکاندا بۆ ئامادەبوان روونکردەوە، لەتەوەرێکى تردا بەرپرسى لق ئەم هەلسوکەتانەى مالکى بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان بۆ هەموو ئەو پێشکەوتنانەى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان گەرانەوە کە بەهەول و خەباتى هەموو خەلکى کوردستان بەگشت پێکهاتەکانەوە هاتۆتەکایەوە لێکدایەوە، لەم رووەوە بەرپرسى لق تەئکیدى لەیەک هەلوێستى و هەماهەنگى بریارى هاوبەشى هەموو چین و توێژ و پێکهاتەکان لەبەرامبەر ئەم پرسە نەتەوەى و نیشتمانیە کردەوە، لە پێناو پالپشتى و پاراستنى هەموو ئەو دەستکەوت وپێشوە چوونانەى ئەمرۆى سیاسى و کۆمەلایەتى و بونیادى ئابوورى و ئاوەدانکرنەوە و سەرکەوتنى ئەزمونى هەرێمى کوردستان، لەکۆتایدا ئامادەبوان پابەندبون و هەلوێستی خۆیان بۆ پالپشتى کردن لە سەرۆکى هەرێم و ئەزمونى دیموکراسى وبەرقەراربونى هێمنى و ئاسایشى هەرێم دەربرى.

هەواڵی پەیوەندیدار