فازل میرانى له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كارگێر و كادیر و ئه‌ندامانى لقى 5 كۆبۆوه

لە بەغدا فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لقی5ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرس و کارگێڕان و ئەندامانی لق کۆبۆوە.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا میرانی سه‌ڵاوى سه‌رۆک بارزانی گه‌یانده کادیران و ئه‌ندامانى لق و باڵى کشانده سه‌ر به‌راییه‌کانى ره‌وشى سیاسی و کۆششه‌کانى سه‌رکردایه‌تی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنى ته‌نگژه‌کان به‌ئامانجی پاراستنی عیراق و گه‌له‌که‌ى، گوتیشى بزووتنه‌وه‌ى زرگاریخوازى گه‌لى کوردستان ده‌یان هه‌زار قوربانی به‌خشیوه له پێناوى گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى دیکتاتۆریه‌ت و حوکمى شموولى و هزرى تاکڕه‌وى له ریشه هه‌ڵکێشرێت و له تێکۆشانى نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییشدا له پێشه‌وه بووه.
ئاماژى به‌وه‌یش کرد که فاکته‌رى ده‌ره‌کى رۆڵێکى گرنگى له رووخانى رژێمى پێشوودا گێڕا، هاوکات باڵى کشانده سه‌ر گرنگی سوود وه‌رگرتن له ره‌وشى خودى و بابه‌تیانه له بنیاتنانى عیراق له سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى و هاوبه‌شى نیشتمانى له سه‌رکردایه‌تى کردنى وڵات و پته‌وتر کردنى هه‌موو ئه‌و پێویستیانه‌ى گه‌له‌که‌مان پێویستی پێیانه.
میرانی رۆڵى کاریگه‌رانه‌ى مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی عیراقى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرش کردنه سه‌ر گه‌لى کورد یان دروستکردنى سه‌ره‌تاى هه‌شدارییه‌کى نوێ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه به‌رز نرخاند.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

