٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

پارتی پشتگیری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکات لە چالاکیەکانیان دژی ئۆپەراسیۆنی دیجلە

سەرچاوە: KDP.info

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی دیسەمبەر لەبارەگای دەستەی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان  ساسان عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبۆوە .

ئەو ڕێکخراوانە سەرپەرشتی ( کەمپینی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی ئۆپەراسیۆنی دیجلە) دەکەن و  بەیاننامەیەکی ناڕەزایی پێشکەشی تەواوی دەزگا پەیوەندارەکان دەکەن
لە کۆبونەوەکەدا باسیان  لە کارو چالاکیەکانی خۆیان کرد و هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیان لە دژی  لەشەکرکێشیەکانی حکومەتی بەغدا دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە وەکو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوام دەبن لەسەر داکۆکیکردن لە پرسە نەتەوەییەکان بە ئەنجامدانی چالاکی جیا جیا .

لەبەرامبەردا  ساسان عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشیکردن لێیان  هاوکاری و پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستانی پێ ڕاگەیاندن بۆ ئەنجامدانی هەر چالاکیەکی مەدەنی سەبارەت بە پرسە نیشتیمانی و   نەتەوەییەکان و  ڕایگەیاند کە پارتی دیموکراتی کوردستان هاوشان لەگەڵ تەواوی حزبەکانی تری کوردستان لە ڕێزی پێشەوەی بەرگریین لە کوردستان  .

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا پێویستە لەپرسی لەوجۆرە هەموو لایەک بێ گوێدانە ئینتیمای حزبی ، کوردستانیانە و پێشمەرگە ئاسا بەرگری لە کوردستان بکەن و ڕوونیکردەوە پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەو سۆنگەیەوە هەموو جیاوازیەکان وەلادەنێت و بێ گوێدانە ئینتمای حزبی هاوکاری هەموو لایەک دەکات بۆ هەر چالاکیەک کە خزمەتی کۆمەڵگای کوردستان بکات .
شایەنی گوتنە بەژداربووانی کەمپینەکە پێکهاتبوون لە شانزە ڕێکخراوی جیا جیا

هەواڵی پەیوەندیدار