٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كوردەكانی توركیا لەنێوان خەونی جیابوونەوەو مافی ئۆتۆنۆمیدا

سەرچاوە: KDP.info

بیروت. سائر عەباس

و/ شوكر سلێمان

حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی توركیا بیریان لە رێگە چارەی سەربازی كردووەتەوە، بەڵام حكوومەتی (دادو گەشەپێدان) تا رادەیەك بارودۆخەكەی باش كردووە، بەڵام كێشەكە هێشتا ماوەو نەبڕاوەتەوە.

لە باكووری ئەستەمبۆل لە گەڕەكێك كە زۆربەیان كوردن، خەڵكی ناوچەكە هەست بە هەندێ ئارامی دەكەن لە جوڵانەوەكانیان، بارودۆخەكە تەواو گۆڕاوە لەوەی پێشتر هەیانبوو، بەڵام هێشتا وەكو پێویست نییە، چونكە ئەوان پێیان وایە زۆر دوورە لەوەی كە پێویستە وەكو نموونەیەكی باڵا سەیر بكرێت.

چایخانە میللییەكان وەكو (دانیشتێكی خێزان)ی لێهاتووە، هەمووان یەكتری دەناسن، ژیان لە شەقامەكان وەكو ژیان لە ماڵەكان بێت بەردەوامە، وەكو ئەوەی پرسەكە كراوە بێت بۆ هەمووان بە شێوەیەك كە وێنەی شاری ئەستەمبۆل تەواو گۆڕاو بێت لە بۆتە ئەوروپییەكەی بە گشتی. لە گۆشەیەكی یەكێك لەو قاوەخانانەدا نافیزا شیشك كە نووسەرو چالاكوانی سیاسی كوردی تێدا دادەنیشێت و حەز دەكات خۆی لەنێوان دوو نێوان دابنێت یەكەم هەوڵی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كە پارتی كرێكارانی كوردستان دەربڕینی لێ دەكات و دووەم چارەسەری سەربازی یان ئەمنییە كە حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی تورك دەربڕینی لێ دەكەن، شیشك بۆ شەرق ئەلئەوسەت دەڵێت: پرسەكە تەواو گۆڕاوە، پێش سێ ساڵ حكوومەتی توركیا تەلەفزیۆنی بە زمانی كوردی كردەوە، هەروەها پێش چوار ساڵ قسەكردن بە زمانی كوردی قەدەغەبوو، بەڵام لە هیكەوە ئێستا دەوڵەت بە كوردی قسەدەكات.

زۆرێك روانینیان بۆ قەیرانی كورد لە توركیا بەوەی كە (كێشەیەكی عاسێیە)و چارەسەرەكەی هیچ ئاسۆیەكی نییە، لایەكی قەیرانەكە بە هیچ شێوەیەك قبوولی ئەو چارەسەرییە ریشەییە ناكات لەسەر رێگەی ئەوەی دیكەو، هەتا ئێستاش چارەسەری ناوەند زۆر ئەستەمە بێتەدی، كورد لە توركیا دووەم رەگەزی گەورەن لەدوای رەگەزی تورك لەو وڵاتەدا، ئەوان 15 ملیۆنن لە كۆی ئەو 70 ملیۆن دانیشتوانەی كە كۆماری توركیا پێك دەهێنن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار