٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

سەرۆكي هه‌رێمي كوردستان لەگەڵ ژمارەيەك كەسايەتي و رۆشنبير و نوێنەري كۆمەڵەي مەدەني و سەرۆكي يەكە ئيدارييەكان و نوێنەري لايەنە سياسييەكاني دەڤەري راپەڕين كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
ئەمرۆ يەك شەممە 20/3/2011 بەرێز مسعود بارزاني سەرۆكي هه‌رێمي كوردستان لە سەڵاحەدين لەگەڵ ژمارەيەك كەسايەتي و رۆشنبير و نوێنەري كۆمەڵەي مەدەني و سەرۆكي يەكە ئيدارييەكان و نوێنەراني لايەنە سياسييەكاني دەڤەري راپەڕين كۆبووەوە.

لە سەرەتاي كۆبوونەوەكەدا سەرۆكي زانكۆي راپەڕين بە بۆنەي يادي راپەڕين و جەژني نەورۆز و رۆژي رزگاركردني شاري كەركووك پيرۆزبايي خۆي و ئامادەبوواني پێشكەش بە سەرۆك بارزاني و تێكراي گەلي كوردستان كرد و كورتە باسێكي سەبارەت بە زانكۆي راپەڕين خستەڕوو و رايگەياند كە ئەم زانكۆيە مەڵبەندي زانست و رۆشنبيرييە لە دەڤەرەكەدا و رۆڵێكي يەكجار گەورە دەبينێ‌ لە ناو خەڵكدا و هيواي خواست كە سەرۆك بارزاني پشتگيري لەو زانكۆيە بكات ، بە تايبەتي كە ئەو زانكۆيە زانكۆيەكي نوێيە و كەموكورتي زۆرە و داوايكرد كە بينايەيەك بۆ كۆليژي پەروەردەي قەڵادزێ‌ دروست بكرێ‌ و چەند داواكارييەكي ديكەشي خستەڕوو.

پاشان قائيمقامي قەزاي رانيە سوپاسي سەرۆك بارزاني كرد لە بەجێهێناني داخوازييەكاني خەڵكي پشدەر و بتوێن كە لە كاتي سەردانيدا بۆ دەڤەرەكە پێشكەشي كرابوو و رايگەياند كە ئەوەي مايەي دڵخۆشي بوو بۆ خەڵكي ئەم دەڤەرە بڕيارەكەي سەرۆك بارزاني بوو سەبارەت بە ئيدارە تايبەتيەكەي بتوێن و پشدەر و روونيشيكردەوە كە راستە بڕيارەكە دراوە بەڵام لە پارێزگاي سلێماني راگيراوە و تا ئێستا بە شێوەيەكي عەمەلي نەچوەتە باري جێبەجێكردنەوە ، بۆيە قائيمقامي رانيە داواي لە سەرۆك بارزاني كرد كە بە خۆي تەدەخول لەو مەسەلەيە دا بكات . هەر لەو كۆبوونەوەيەدا قائيمقامي رانيە چەند داواكارييەكي پێشكەش بە سەرۆك بارزاني كرد لە وانە بە نێودەوڵەتيكردني مەرزي كێلێ‌ و دەركردني لێبوردنێكي گشتي بۆ ئەو كەسانەي كە حوكميان سووكە و هەروا چارەسەركردني بارگرژييەكەي ئەم دواييەي شاري سلێماني هەر لە نەهێشتني ئاسەواري دوو ئيدارەيي و دەستێوەرداني حزبي لە كارو ئەركەكاني حكومەتدا و نەهێشتني دياردەي گەندەڵي و دابينكردني هەلي كار لە كەرتي تايبەت و گشتي و دامەزراندني پرۆژەي وەبەرهێنان و پەلەكردن لە جێبەجێكردني پرۆژە خزمەتگوزارييەكاني پێويست و چارەسەركردني كێشەي نيشتەجێ‌ بوون و زيادكردني مووچەي ئەوانەي كە بەگرێبەست دامەزراون و تەرخانكردني بودجە بۆ پرۆژەي سايلۆي رانيە و چەند پێشنياري تر.

پاشان هەر يەك لە ئامادەبووان پێشنيارو تێروانيني خۆيان بۆ چاكتركردني باري گوزەراني خەڵك خستەڕوو ، وەك تەرخانكردني بەشێكي بودجەي هەرێم بۆ هەژاران و بوژاندنەوەي ژێرخاني ئابووري و هاريكاريكردني دەرچواني زانكۆ و پەيمانگاكان تا كاتي دامەزراندنيان و دروستكردني دوو كارگە يەكێكيان بۆ مەرمەر و ئەويتريان بۆ ئەلبان.

دواتر سەرۆك بارزاني لە وتەيەكدا وێراي پيرۆزبايي كردن بە بۆنەي رۆژي رزگاركردني كەركووك و جەژني نەورۆز و يادي راپەڕين ئاماژەي بە گرنگي و بايەخي راپەڕيني رانيە كرد و رايگەياند كە راپەڕيني رانيە دەسپێكي راپەڕينە گەورەكەي كوردستان بوو.

سەبارەت بە داواكارييەكانيش ، سەرۆك بارزاني روونيكردەوە كە داواكارييەكان رەوان و بە هەموو شێوەيەك هەوڵي بە جێ‌ هێنانيان دەدات ، بە تايبەتي بە لە نێودەوڵەتيكردني مەرزي كێلێ‌ و دروستكردني بينايەي كۆلێژي پەروەردەي قەڵادزێ‌.

ئەمەو لە كۆتايي ديدارەكەدا كە بەرێز حاجي حاجي برايم راوێژكاري سەرۆك بارزاني ئامادەي بوو ، سەرۆك بارزاني تەئكيدي لە ئامادەبووان كرد كە ئەم وڵاتە وڵاتي هەموومانە و دەبێ‌ زۆر هوشيارانە هەڵسوكەوت لەگەڵ رووداوەكاندا بكرێ‌ ، زۆر شتي مەترسيدار هەيە ، بەڵام بە ئيرادەي هەموومان دەتوانين ئەو هەرێمە و دەستكەوتەكاني بپارێزين.

هەواڵی پەیوەندیدار