لە پەراوێزی کۆنگرەی سی.دی.یو: بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لەگەل وەزیری دەرەوەی سوید کۆدەبێتەوە

لە پەراوێزی کۆنگرەی ٢٥ەیەمینی پارتی کریستیان دیموکراتی فەرمانرەوای ئەلمانی کە لە رۆژانی ٤ و ٥ /١٢ لەشاری هانۆڤەر بەرێوە چوو ، هێمن هەورامی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە گەل کارل بیلد، وەزیری دەرەوەی سوید کۆبوویەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا ، هێمن هەورامی دوایین رەوشی سیاسی عێراق و ئەوتەنگەژانەی شیکردەوە کە بە هۆی پابەند نەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەستور و رێککەوتنی هەولیر و بلاو بوونەوەی گەندەلییەکی فراوان و نەبوونی خزمەتگوزاری لە عێراقدا هاتوونەتە ئارا.
سەبارەت بە رەوشی ناوچە دابرێندراوەکانی کوردستان و ئۆپەراسیۆنی دیجلە ، هێمن هەورامی شیکردنەوەی پێوەیستی بۆ وەزیری دەرەوەی سوید خستە روو و هەلوێستی پارتی و هەرێمی کوردستانی لەوبارەیە بۆ شیکردەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە ، لە سەر دوایین رەوشی سوریا و هەلوێستی پارتی و هەرێمی کوردستان بۆ چۆنیەتی مامەلە کردن لەگەل پەرەسەندەکانی ئەو ولاتە خستە روو.
لەم رووەشەوە هێمن هەورامی رایگەییاند کە ژمارەی پەنابەرانی سوریا کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەن ، گەشتووەتە نزیکەی ٥٠هەزار پەنابەر.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ، پەرەسەندەکانی بواری ئابوری هەرێمی کوردستان و سیاسەتی هەرێمایەتی کوردستان بەرامبەر هەریەک لە تورکیا و ئێران شیکرایەوە. کارل بیلد وەزیری دەرەوەی سوید ، رایگەیاند کە ولاتی سوید بە چاوی رێز و پێزانینەوە سەریری هەرێمی کوردستان دەکات و لەو چەند سەردانەی کە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە ، لە نزیکەوە ئاگاداری پەرەسەندە ئابووریەکان و سەقامگیری هەرێمن و هیوای خواست دەرفەتی بۆ برەخسێت جارەیکی دیکەش سەردانی هەولیر بکاتەوە.
لە دوایین تەوەری دیدارەکەشدا ، گرنگی پرسی بە فەرمی ناساندی ئەنفال و کیمیاباران بە تاوانی جینۆساید لە لایەن پەرلەمانی سویدەوە دووپات کرایەوە و هێمن هەورامی سوپاس و پێزانینی پ.د.ک و گەلی کوردستانی بۆ هەموو هەولەکان لەو رووەوە لە ولاتی سوید بەرز نرخێنرا


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

