دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لەجهماوهری شاری سلێمانی دەکات

بەختەوەرین بە بوونی سلێمانی بە پایتەختی رۆشنبیری ههرێمی کوردستان و لە ناخەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم رۆشنبیر و رووناکبیرانی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی خۆشەویست بە تایبەتی دەکەین.
وێڕای ئەوەی ئەو نازناوە شایستەی سلێمانییە، هاوکات ئەوەشمان لێ دەخوازی بە هەمووان زیاتر و هاوچەرخانەتر قۆڵی لێ هەڵمانین بۆ تەکاندانی زێتر بەو بوارە بە شێوەیەک لە خزمەت نەتەوەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی بێت تا رۆڵی خۆی لە کولتوور و رۆشنبیری جیهاندا ببینێ.
جارێکی دیکە پیرۆزە و ئامادەی هەموو هاوکارییەکیان بۆ باڵاکردنی ئەو پایتەختەمان.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

