٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی لە جه‌ماوه‌ری سلێمانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەی بوونی بە پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆمان و جەماوەری شاری سلێمانی خۆشەویست دەکەین.

لە مێژووی خۆیدا سلێمانی لە بزاڤی رۆشنبیری و فەرهەنگی و سیاسی نەتەوەکەماندا رۆڵی دیاری هەبووە، هەمیشە بە پێی دەرفەت پەرەی بە رۆشنبیری گەلی کورد داوە و کەڵە پیاوەکانی ئەو بوارە گەواهیدەری ئەو راستیەن، کە بە هەق پایتەختی رۆشنبیرییە و شایستەی ئەو نازناوەیە  بۆ خۆی و بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان.

هەر بەم بۆنەیەوە داوا لە لایەنە ئیدارە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەوڵەکانی خۆیان چڕ بکەنەوە و لە زووترین دەرفەتدا ئەو کارانە جێبەجێ بکەن، کە  بۆ ئەو نازناوە پێویستن، وەک مۆزەخانە و هۆڵی تایبەت بە بوارەکانی رۆشنبیری.  لێرەوەش دەستخۆشی لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین بە پەسندکردنی ئەو قانوونە. جارێکی دیکە پیرۆزە لە سلێمانی و بەرەو بە دیهێنانی ئامانجی گەورەتر بۆ نەتەوەکەمان.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
5/12/2012

هەواڵی پەیوەندیدار