شاندی پارتی بەشداری لە کۆنگرەی پارتی نیشتمانی مالیزی یەکگرتوو دەکات

لە سەر داوای فەرمی حیزبی نیشتیمانی مالیزیای یەکگرتووUnited Malays National Organization party (UMNO) کە حیزبی حوکمڕانی مالیزیا یە بۆ بەشداریکردن لە فۆرۆمی نێودەوڵەتی ساڵانە و هەروەها بە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کونگرەی ساڵانەی ئەنجوومەنی گشتی حیزبی ناوبراو، عبدالسلام زیباری ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بەشداری لە هەردوو چاڵاکی کرد،
فۆرۆمی نێودەوڵەتی کە لە ڕۆژانی 26و 27 /11/2012 بوو، وە لە ژێر ناونیشانی
(ناکۆکی و ئاشتبوونەوە لە سیاسەتی گەلان دا – گەڕان بۆ دواوە یان یش هەنگاونان بۆ پێشەوە ) UMNO's INTERNATIONAL FORUM 2012- "Conflict and Conciliation in the People's Politics- looking Back or looking Forward" بوو، وە بە داوای بەشداریکردنی( 67 )حیزبی سیاسی لە ( 51 ) ووڵاتەوە وە بە بەشداری( 22) ئەندامی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی کارای حیزبە سیاسیەکانی ئاسیا، ناسراو بە ICAPP ، لە بەیانی ڕۆژی 26/11/2012 دەستی بە کارەکانی کرد.
شایانی باسە لە فۆرۆمی 2012 دا، شاندی پارتیمان ووتارێکیان بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشکەش کرد و تیایدا باسی ڕەوشی سەقامگیری و نوێنەرایەتیەکانی دیبلوماتی ووڵاتانی بیانی و ڕەوشی وەبەرهێنان کرا.
دەرفەتی پێشکەشکرددنی ووتارەکانی هەردوو ڕۆژەکانی فۆرۆمی ئەم ساڵ کە بریتی بوو لە 4 دانشتن، بە شاندەکانیی ئەم ووڵات و لایەنانە درا: ڕۆسیا، کینیا، چیین، یەکێتی لاوانی حیزبی حوکمڕانی مالیزیا، هەرێمی بەنسە مۆرای فلیپین، نوێنەری حەماس - فەلەستین ، حیزبی دیموکراتی ئەندونیسیا، نوێنەری بزوتنەوەی فتح – فەلەستین، سودان، سریلانکا، زانکۆی نێودەوڵەتی ئیسلامی مالیزیا، ئوکرانیا، حیزبی FUNCINPEC PARTY کەمبۆدیا، یەکێتی ئافرەتانی حیزبی حوکمڕانی مالیزیا و حیزبی کۆمۆنیستی ڤیتنام.
هەروەها شاندی پارتی چاوی کەوت بە چەندین کەسایەتی بەشدار بوو ، لەوانە سەرۆک و سکرتێری حیزبی مالیزی و ژمارەیەک لە نوێنەرانی حیزب و لایەنەکانی تر و چەندین پەرتوکی وێنەیی و لۆگۆی پارتیمان بە دیاری پێشکەش کردن.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

