٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

شاندێکی پارتی بەشداری لە کۆنگەری پارتی کریستیان دیموکراتی فەرمانرەوای ئەلمانیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارتی سی.دی.یو، پارتی کریستیان دیموکراتی فەرمانرەوا لە ئەلمانیا ، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پیکهاتبوون لە هەریەک لە دلشاد بارزانی و هیمن هەورامی ، بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کرد کە بریارە لە رۆژانی ٤ و ٥/ ئەم مانگە لە شاری هانۆڤەر بەرێوە بچیت .

لە ئەم کۆنگرەیە دا، جگە لە ئامادەبوونی ئەنگیلا میرکل راویژکاری ئەلمانیا و سەرۆکی پارتی سی دی یو،  هەزار ئەندامی کۆنگرە و ١٣١ میوانی بیانی و زیاتر لەهەزار رۆژنامە نوس و میدیاکار لە ئەلمانی و ولاتانی دیکەی ئەوروپا ئامادە بوون.

شایەنی باسە لە عیراق و هەرێمی کوردستان تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهیشتی ئەم کۆنگرەیە کراوە.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان  بە گەرمی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیاندە سەرکردایەتی پارتی کریستیان دیموکراتی فەرمانرەوای ئەلمانیا وهیوای سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان بۆ خواستن .

ئم کۆنگرەیە کۆنگرەی ٢٥ەمینی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەلمانیایەو ویرای هەلبژاردنەوەی ئەنگیلا میرکل بە سەرۆکی پارتەکیان ، بریارە سەرکردایەتییەکی نوی هەلبژیرن و بە بەرنامەو سیاسەتیکی نویی ئابوری و بواری پەروەردەوە ، بجنە ناو هەلبژاردنەکانی ٢٠١٣

هەواڵی پەیوەندیدار