٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسى لقى دوو لەگەل ژمارەک لە رۆشنبیران و مامۆستایانى سنورى لیژنەى ناوچەى ئاراس دواین پێشهاتەکان دەخاتە ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى خستنە رووى بارودۆخى هەستیارى سیاسى و پێشهاتە تازەکانى ئەمرۆى نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبونى کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەى ئاراس لە کۆبونەوەیەکدا لەگەل ژمارەک لە رۆشنبیران و مامۆستایانى سنورى لیژنەى ناوچەى ئاراس کۆبۆوە .

بەرپرسى لقى دوو لە دەستپێکى کۆبونەوەکاندا رۆل و کاریگەرى رۆشنبیران و مامۆستایانى وەک چینیًکى رۆشنبیرو نوخبەیەکى چالاک لە کۆمەلگا وەسف کرد، کەتوانیویانە کاربکەن بۆ پێش خستنى کۆمەلگا و دروست کردنى نەوەیەکى تەندروست بەهەست و ئاراستەیەکى نەتەوەیی بۆ داهاتووى گەلەکەمان، هەر لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسى لق ئاماژەى بەهەموو ئەو ئەگەرو کێشەو روداوە گەرمانەى گۆرەپانى سیاسى و سەربازى کرد کە ئەمرۆ حکومەتى مالیکى بەتاکرەوى بێ کوێدان وگەرانەوە بۆ دەستور بۆ خەلکى عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستان دروستى کردوە، لەم رووەوە بەرپرسى لق تەئکیدى لە پالپشتى هەموو ئەو دەستکەوت وپێشوە چوونانەى ئەمرۆى سیاسى و کۆمەلایەتى و بونیادى ئابوورى و ئاوەدانکرنەوەى هەرێمى کوردستان کە بەقوربانیدانێکى زۆرى خەلکى کوردستان و خوێنى شەهیدان هاتۆتەکایەوە کردەوە، هەروەها بەرپرسى لق جەختى کردەوەوە قۆناغى ئەمرۆى هەرێم پێویستى بە بەرپرسیارەتى هەموو لایەک هەیە لە پالپشتى و هەمەهەنگى بۆ پاراستن و سەرکەوتنى ئەزمونى کوردستان وخزمەتکردنى زیاتر بەخەلک

هەواڵی پەیوەندیدار