٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

وەفدێکی باڵای کۆمەڵەی حافزئەلقورئانی تورکمان، سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەکەرکوک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای ئاینی سەر بە کۆمەڵەی حافزئەلقورئانی تورکمان لە کەرکوک سەردانی بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردو لەلایەن  سەڵاح دەلۆ سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان لێکرا.

لەدانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە بارودۆخی شاری کەرکوک و ئۆپەراسیۆنی دیجلە کرا.

وەفدی میوان بەناوی تورکمانی کەرکوک ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرامبەر دامەزراندنی ئۆپەراسیۆنی دیجلە و جێگیرکردنی لەسنوری شاری کەرکوک دەربڕی و ئامادەیی خۆشیان بۆ هەر فەرمانێکی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەربڕی.

لەو بارەیەشەوە لە نامەیەکدا کەلەبەشی عەرەبی ماڵپەڕەکەمان بڵاوکراوەتەوە ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرامبەر هێنان و جێگیرکردنی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دیجلە دەربڕیوە و بەتوندی ئیدانەی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار