ددانپێدانانه‌كه‌ی به‌غدا

به‌كر ئه‌حمه‌د ئاكۆ
ئه‌م دواڕێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌لێر و به‌غدا، كه له نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و حه‌یدر عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا كراوه، به واتای ددانان به‌وه‌ی كه‌ركووك كوردستانه و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌توانێ كه‌ڵك له سامانه‌كه‌ی خۆی ببینێ. به‌و واتایه‌ی كه ئیدی سه‌رده‌می نكوڵیكردن له داگیركاری و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانی وڵاتی كورداند به‌سه‌رچوو.
مێدیای جیهان ئه‌م ڕێككه‌وتنه به وه‌رچه‌رخانێكی گرینگ له مێژووی گه‌لێكی پارچه‌كراودا ده‌بینن، ئاخر ئه‌وان باش له‌وه گه‌یشتوون كه ڕێككه‌وتنه‌كه قسه‌كردن نه‌بووه له‌سه‌ر نه‌وتی سنووری ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌م پرسه یه‌كلا بووه‌ته‌وه، به‌ڵكه له‌باره‌ی نه‌وتی ئه‌و شاره‌وه‌یه كه هه‌میشه خاڵی سه‌ره‌كیی ناكۆكی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد دواتریش حكوومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی عێراق بووه. كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كانی به‌غدا، خاك و سامانی ژێر زه‌وییه لێ زه‌وتكراوه‌كه‌یه‌تی كه بۆ قڕكردنی به كار هێندراوه، كه له‌مه‌ودوا چی دی تۆپ و تانك و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر به سامانه‌كه‌ی ناكڕدرێ.
زۆر گرینگه له مێدیاكانه‌وه له‌بری خه‌ڵك خه‌ریككردن به ململانێ نێوخۆییه‌كانه‌وه، ئه‌م ددانپێدانانه‌ی حكوومه‌تی عێراقیان بۆ شیی بكرێته‌وه به‌وه‌ی كورد ئیدی مافی خۆیه‌تی خاوه‌ندارێتیی نه‌وتی كه‌ركووك بكا، ددانان به‌وه‌ی كه‌ركووك خاكی كوردستانه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه به‌و قوربانیانه‌ی داویه‌تی سنووری باشووری كوردستنی كێشاوه‌ته‌وه، ئیدی مانایه‌ك بۆ مادده‌ی 140 نه‌ماوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێك لایه‌ن هێشتا ئومێدیان پێیه‌تی. كاتی بڕیاردانه و پێویسته به یه‌كگرتوویی بڕیارى خۆمان بده‌ین، ده‌ستبه‌رداری كۆنه‌قین و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌یه‌كدی ببین، ده‌بێ تێكڕا ددان به‌و راستییه‌دا بنێین كه، سه‌ربه‌خۆیى ته‌نیا رێگایه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ساتانه و، جگه له سه‌ربه‌خۆیى هیچ رێگایه‌كى دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی كه ئێستا كراوه، وابه‌سته‌ی لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كه‌تی و به‌كرده‌نیكردنی به وه‌زیره‌كانی وزه و سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا سپێردراوه، جا سه‌ربگرێ یان نا، دواجار بردنه‌وه‌یه، ڕێگریكردنه له به‌تانكه‌ربردنی نه‌وتی خه‌ڵكی كه‌ركووكی دڵی كوردستان كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییشی هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت. سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌لی باشووری كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌یه‌تی له شه‌ڕكردن له پێناو مافه‌كانی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌یاندا. ئاخر گه‌لێك كه ئیراده‌ی هه‌بێ، سه‌ركرده‌ی مێژووكردی هه‌بێ، هه‌ر ده‌گات به مافه‌كانی كه له سه‌روویانه‌وه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی باشووری كوردستانه.
هێشتا دره‌نگ نه‌بووه ئه‌م ده‌ستكه‌وته و كۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی دی بپارێزرێن، كاتیه‌تی یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كه وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند، له وتووێژ له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌ستانی به‌غدا ده‌ست پێ ده‌كات، به یه‌كڕیزیی نێوماڵی كوردستان بنرێ. زۆر گرینگیشه هه‌ندێ حزب واز له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژوو و كولاندنه‌وه‌ی برینه كۆنه‌كان، یه‌كدی تۆمه‌تباركردن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بێنن و ئه‌و ماكینه ئیعلامیه‌شی هه‌ر له‌و پێناوه‌دا وه‌گه‌ڕیان خستووه، بۆ ئه‌م قۆناغه بخه‌نه خزمه‌ت پرسی سه‌ربه‌خۆییه‌وه.




