بەرپرسى ناوچەى ڕاپەرینى پارتی لەگەل چین و توێژەکانى سنورى ناوچەکەى کۆبۆوە

بۆ ئاگاداربوون و هۆشیارى زیاترى چین وتوێژە جیاجیاکان لە سەر دواین پێشهات ڕووداوەکانى ئەمڕۆ و خستنە ڕووى بابەت ڕوداوەکانى گۆڕەپانى سیاسى ناوچەکە، ئەمڕۆ ئاریان سەلاحەدین کارگێرى لقى دوو وبەرپرسى ناوچەى ڕاپەرین لەگەل ژمارەیەکى زۆر لە چین و توێژە جیاجیاکانى سنورى ناوچەى ڕاپەرین کۆبۆوە .
لە میانى کۆبوونەوەکەدا کارگێرى لقى دوو دوایى تیشک خستنە سەر روداو پێشهاتەکانى ئەمرۆى عێراق و کوردستان و ئەگەرى گۆرانکارییە چاوەروان کراوەکانى ناوچەکە.
کارگێرى لق باسى لە تەبایى و برایەتى و پێکەوە کارکردن و یەک هەلوێستى خەلکى کوردستانى لەبەرامبەر ئارامى و سەقامیگرى وخزمەتکردن و پێشکەوتنى کیان و ئەزمونى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان کرد.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا کارگێرى لق هەموو ئەو دەستکەوت و پێشکەوتنانەى هەرێمى کوردستان و برەودان بەو پێشوەچوونانە بۆهەموو خەلکى کورستان گەراندەوە.
هەروەها تەئکیدیشى لە پالپشتى و هەمەهەنگى بەرپرسیارەتى هەموولایەک کردەوە لە پاراستنى قۆناغى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان و داکۆکى کردن لە دیموکراسى و مافە یاسایى و دەستورییەکانى خەلکى هەرێم لە بەرامبەر هەموو ئەو پێشێلکاریانەى حکومەتى عێراق لە بەنایاسایى دروست کردنى هێزى ئۆپەراسیۆنى دیجلە و هێنانى لەشکر بۆ ناوچە دابراوەکانى هەرێمى کوردستان و هەر پرسێکى هەستیار کە رووبەروى هەرێمى کوردستان دەبێتەوە..


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

