٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لەرۆژى جیهانى کەم ئەندامان لقى دوو دیارى و خەلات بەسەر (150 ) مندالى بیرکۆل دابەش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەى 3/12 رۆژى جیهانى کەم ئەندامان، بەم بۆنەوە لێژنەى ناوچەى پێشەوا بە ئامادەبونى ئاریان سەلاحەدین کارگێرى لقى دوو و بەرپرسى ناوچەى پێشەوا مەراسیمێکى تایبەتى دابەشکردنى دیارى و خەلات بۆ (150 ) مندالى بیرکۆل لە نێو ( پەیمانگاى ئاوات بۆ پەروەردە کردنى مێشک) رێکخست.

لەووتەیەکدا کارگێرى لقى دوو جەختى لەخزمەت کردنى زیاترو باشترکردنى رەوشى ژیان و گرنگى دان بەماف و داخوازییەکانیان و هەموو ئەو توێژە لەنێو کۆمەلگا کردەوە، پاشان بەڕێزیان ئاماژەى بە هەموو ئەو گرنگى و بایەخەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کرد کە توانراوە لە چەند دەزگایەکى تایبەت خزمەت بە مندالى بێ سەرپەرشتیار و نەخۆش و کەم ئەندامان و مافى یەکسانبوونى ژیان و پێداویستیەکان بۆ دابین بکرێت، ئەمەش جێگاى خۆشحالى هەموولایەکە، لەم رووەوە تەئکیدى لە پالپشتى و هاوکارى بۆ مندالانى نەخۆش و بیرکۆڵان هەموو ئەوانە لە خزمەتى زیاترو پێویستیەکانیان کردەوە، پاشان خەلاتى تایبەت بەم بۆنەوە بەخشیرایە مندالانى پەیمانگاکە

هەواڵی پەیوەندیدار