بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق کرد

هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب پێشوازی لە بەرێز یاکۆب پرادا باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس و بەدواچوون بۆ سەردانی ئەم دوایەی وەزیری دەرەوەی رۆمانیا و جێگری پارتی سۆشیال دیموکراتی رۆمانیا بۆ هەرێمی کوردستان کرا.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکە هێمن هەورامی باسێکی تێر و تەسەلی سەبارەت بە دوایین گۆرانکاریەکانی ناوچەکە پێشکەش بە شاندی میوان کرد و را و بۆچوونی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆرەپانی عێراق و پەیوەندی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ شاندی میوان شی کردەوە و ئاماژەی بە هەڵوێستی پارتی کرد کە دەبێت دەستووری عێراق گەرەنتی پاراستنی دیموکراسی لە عێراق وسەرچاوەی چارەسەر کردنی کێشەکان بێت لە نێوان هەرێم و بەغداد.
لە لای خۆیەوە بەرێز پرادا باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق خۆشحالی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و جەختی لە سەر گرنگی پەیوەنی نێوان گەلی رۆمانیا و کوردستان کردەوە و رۆلی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

