٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێکی جڤاتی کوردی ئێزیدی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێکی جڤاتی کوردی ئێزیدی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرۆکایەتی خانم مزگین یوسف سەرۆکی جڤات کرد.

لەدانیشتنێکدا کە شێخ شەمو سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش و سەرحان عیسی  وتەبێژی جڤاتی کوردی ئێزیدی لە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەی بوون.

فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە و تازە پێشهاتەکان و ڕۆڵی کوردی ئێزیدی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی دا بەرز و گرنگ لەقەڵەم دا و جەختی لەسەر وتەکانی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مسعود بارزانی کرد کە فەرموویەتی: کەس ناتوانێت ناسنامەی نەتەوەیی بدرێت بەکەسانێک یان لێیان بسەنرێتەوە.

هەروەها میرانی ئاماژەی بەوەدا کە ئاستی ڕۆشنبیری و ئازادی تاک و کۆمەڵگا باشترین قاکتەرن بۆ سەرکەوتنی ڕۆشنبیری پێکەوە ژیانی ئول و نەتەوەکان و ئەم چەندە لەهەرێمی کوردستان بە ئاستێکی زۆر بەرز و بەرچاوە بۆ هەر کەسێک.

هەروەها لەم دیدارەدا فازڵ میرانی ئامادەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی پیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک بۆ جڤاتی کوردی ئێزیدی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ سەرخستنی کارو چاڵاکییەکانیان و هیوا سەرکەوتنی بۆیان خواست و پێشکەوتنی ئەم جڤاتە بەزەرورەتێک لەم قۆناغەدا وەسفی کرد.

لەلای خۆیەوە خانم مزگین یوسف سەرۆکی جڤاتی کوردی ئێزیدی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەناوی جڤاتەکە و ئامادەبووان سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و خۆشحاڵی خۆیانی دەربڕی بەسەردانی هەرێمی کوردستان و بیبیبی ئەو پێشکەوتنەی کە کوردستان بەخۆیەوە دەیبینێت و پوختەیەک لەسەر کارو چاڵاکیەکانیان پێشکەش کرد و ڕۆڵی بنکەی لالشی بۆ پاڵپشتیکردنیان بەڕۆڵێکی بەرزو نەتەوەیی لە قەڵەم دا.

شایەنی باسە جڤاتی کوردی ئێزیدی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەساڵی 2011 لە ئەڵمانیا دامەزراوە و لەبەر ئەو ڕۆڵە بەرچاوەیان کە هەیانە، ئەندامیان ڕوو لەزیادبوونە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ جڤاتیان لەپەرەسەندن دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار