٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بە بۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵ صباح محمد ناسراو بە صباح هەورامی

سەرچاوە: KDP.info

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادە و کتوپڕی هەڤاڵی خۆشەویست کاکە (صباح هەورامی)ـمان پێگەیشت و لە ناخەوە نیگەرانی کردین.

کۆچی دوایی هەڤاڵ (صباح هەورامی) پێشمەرگەی چالاک و نەبەردی شۆڕشی گوڵان و رائید لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانیدا و هونەرمەندی ناسراوی ناوچەی هەورامان زیانێکی گەورەیە لە پارتیمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بواری هونەر و رۆشنبیری کورد بە گشتی و ناوچەی هەورامان بەتایبەتی. شوێنی چۆڵی ئەو بە زەحمەت پڕ دەبێتەوە.

پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادە بەڕێزەکەیان و هەموو کەسوکار و هەڤاڵانی. خوا سەبووری هەموو لایەکمان بداتەوە و گیانی پاکی ئەویش بە بەهشتی خۆی شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
29/11/2012
 

هەواڵی پەیوەندیدار