هێمن هه‌ورامى له سمینارێكدا ره‌وشى سیاسى كوردستان و عێراقى شیكرده‌وه

لەچوارچێوەی کار‌و چاڵاکیەکانی لێژنەی ناوچەی نیشتیمانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر، لەژێر ناونیشانی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمەڕ پرسە هەنووکەیەکان و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی، سیمینارێکی بۆ هێمن هەوارامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخست.
هێمن هه‌ورامى باسیى له‌و سیاسه‌ته كرد كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخانه‌ى كه دێنه پێشه‌وه و له سه‌رى ده‌ڕوات و گووتیشى ئێمه هه‌وڵمان داوه كه به‌رده‌وام پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان بخه‌ینه پێش پرسه حزبیه‌كانى تر كاتێ كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكى تر ده‌كه‌ین.
پاشان كۆڕگێر ڕۆشنایى خسته سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه نائاساییه‌ى كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێدا گوزه‌ر ده‌كات و له‌م نێوه‌نده‌شدا ڕایگه‌یناد كه هه‌وڵمانداوه كه به شێوه‌ى دیالۆگ و ئاشتیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ین به‌ڵام دیاره سیسته‌مى حوكمڕانى له عێراق كه مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ڕێچكه‌كه‌ى له گۆڕاندایه و بۆیه پێویست هه‌موو لایه‌ك وه‌ك سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى پێدا كار بكه‌ین بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى حوكمڕانى له عێراقدا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

