٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

فازڵ میرانی‮‮: هاوبەشییەكانی‮ ‬ئێمە و كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران هەم لە ناوخۆی‮ ‬عێراق و هەم لە ناوچەكەدا زۆرە

سەرچاوە: KDP.info

سەفەری‮ ‬وەفدی‮ ‬باڵای‮ ‬دیپلۆماتیكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق بە سەرپەرشتی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ تاران،‮ ‬هەم دیسان سەرەنجی‮ ‬میدیای‮ ‬ئێرانی‮ ‬و ناوچەكەی‮ ‬بۆ لای‮ ‬خۆی‮ ‬ڕاكێشا،‮ ‬سەفەرێك كە بە لەبەرچاوگرتنی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬وەفدەكە خۆی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬بەرفراوانكردنی‮ ‬پێوەندی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬دەبینییەوە‮.

‬لەم سەفەرەدا فازڵ میرانی،‮ ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هاوڕێیەتی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرد،‮ ‬كە بەهۆی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و میانەڕەوانەی‮ ‬پێگە و‮ ‬ڕێزێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لە نێوان پارتە كوردییەكان و هەروەها پارت و لایەنە عەرەبەكانی‮ ‬عێراقدا هەیە‮

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ  كورد پرێس‮ ڕایگەیاند: ئێران وڵاتێكی‮ ‬گرینگە نە تەنیا لە ناوچەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناڤین،‮ ‬بەڵكوو لە ئاستی‮ ‬جیهاندا،‮ ‬ئەم گرینگایەتییە‮ ‬ڕەهەندی‮ ‬جۆربەجۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئابوورییەوە وڵاتێكی‮ ‬دەوڵەمەند و توانامەندە‮. ‬خاوەنی‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬گەورەی‮ ‬نەوتییە،‮ ‬بەشێكی‮ ‬بەرچاو لە پێویستییەكانی‮ ‬وزەی‮ ‬جیهان دابین دەكات و هەروەها خاوەن توانایەكی‮ ‬بەرزە لە بواری‮ ‬كشتوكاڵیدا‮. ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ژیۆپۆلێتیك،‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێران پێگەیەكی‮ ‬شازی‮ ‬هەیە‮. ‬بۆ وێنە كەنداوی‮ ‬فارسی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەروەها لە‮ ‬ڕووی‮ ‬زانستەوە خاوەنی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬تایبەتە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و شارستانییەتەوە،‮ ‬زۆر دەوڵەمەند و بەشكۆیە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬كە وڵاتێكی‮ ‬كەلتوورییە بە پێشینەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬2600 ساڵە،‮ ‬بەم هۆكارانەوە ئێستاكە بڕۆیتە هەر شوێنێكی‮ ‬جیهان باس لە ئێران و گرینگایەتی‮ ‬ئەم وڵاتە دەكرێت‮.

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی دیمانەکەی بەرێزیان، تکایە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

هەواڵی پەیوەندیدار