ده‌وڵه‌ت رۆحی نه‌ته‌وه‌یه و ئامانجی رەهایە بۆ گەیشتن بە ئازادی

فەرهاد محەمەد
"بنه‌مای ده‌وڵه‌ت ئه‌قڵه كه به شێوه‌ی ئیراده ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌ت له خۆیدا و بۆ خۆی پێكهاته‌یه‌كی ئه‌خلاقییه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌دیهێنانی ئازادیغ به كرده‌وه‌یی، ئه‌مه‌ش ئامانجی ره‌هایه بۆ ئه‌قڵ، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی بێته‌دی. ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوونی رۆحه له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌وا به هۆشیاری دێته‌دی، له‌به‌ر ئه‌وه‌شی ئه‌مه به‌دیهێنانی به‌رزترین چه‌مكی ئه‌خلاقییه له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌وا له بونیادی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌دی دێت و هاووڵاتی ئه‌م راستییه بزانێت، یان نه، ناتوانێت ئازادییه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌بێت، ئه‌ندامێك كه به دوای به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌ی خۆیدا ده‌چێت، كه ده‌ربڕی ئیراده‌ی گشتگیری كۆمه‌ڵگایه." (هیگل)
گه‌وره‌ترین ئامانج كه ئه‌قڵی مرۆڤایه‌تی به درێژایی مێژوو له پێناویدا خه‌باتی بۆ كردووه، گه‌یشتن بووه به ئازادی و پاراستنی ئه‌و ئازادییه بووه، به‌ڵام پرسیاری گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئازادی له كوێدا دێته‌دی و چۆن مرۆڤه‌كان هه‌ست به ئازادی ده‌كه‌ن و هه‌ست ده‌كه‌ن ئازادن؟ بێگومان له‌و پانتایییه جیۆگرافییه‌ی كه تیایدا مرۆڤ بێجگه له ملكه‌چبوونی بۆ ئیراده‌ی خۆی، ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌كی ده‌ره‌كی نابێت. راشكاوانه‌تر ده‌بێت تاكه‌كانی نه‌ته‌وه پێكه‌وه نیشتمانێك كۆیان بكاته‌وه و ده‌وڵه‌تی خۆیان دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئیراده‌ی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه بێنه‌ده‌ره‌وه و خۆیان یاسا دابنێن و یاساكان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خودی خۆیان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ملكه‌چی یاساكانی ده‌وڵه‌ت بن، ملكه‌چی ئیراده‌ی خۆیان بن.
لێره‌وه گرینگه چه‌مكی موجه‌ڕدی ده‌وڵه‌ت له چه‌مكی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخ جودا بكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی ده‌وڵه‌ت به مانای ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتی و دامه‌زراوه‌یی، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی (چین) كۆنترین ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی چین نه‌بۆته ئه‌و پانتاییه جیۆگرافییه‌ی كه تاكه‌كانی (چین) تیایدا هه‌ست به ئازادی بكه‌ن، ئه‌وا به درێژایی زیاتر له 2000 ساڵ، هێشتا رۆشنگه‌ری به مانای به‌رهه‌می ئه‌قڵی ئازادیی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه له چیندا ده‌ستی پێنه‌كردووه، یان بوونی نه‌بووه.
بۆیه له‌م راسته‌وه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین ئامانجی مرۆڤایه‌تی به ئازادییه‌وه گرێ بده‌ینه‌وه، ئه‌وا ته‌نیا شوێنێك كه ئازادی تێدا دێته‌دی، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخه، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌وره‌ترین ئامانجی مرۆڤایه‌تی له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌ی زه‌ویدا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ مۆدێڕنه و رۆشنگه‌ری له ئه‌ورووپادا.
كه‌واته لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه رۆشنگه‌ری و مۆدێڕنه فاكته‌ری دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نین، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لانكه‌ی له‌دایكبوونی رۆشنگه‌ری و مۆدێڕنه و شۆڕشی پیشه‌شازی له ئه‌ورووپا بووه. ئه‌مه‌ش وه‌ك راستییه‌كی مێژوویی هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی 30 ساڵه‌ی ئایینی و كۆتاییهێنان به تیكه‌ڵیی نێوان ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه و ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخ له ئه‌ورووپا دروست بووه، دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، رۆشنگه‌ری ده‌ستی پێكردووه، مودێرنه‌ش وه‌ك به‌رهه‌می ئه‌قڵه ئازاده‌كان شۆڕشی پیشه‌سازی هێناوه‌ته ئاراوه.
به‌ڵام پرسیاری گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه رۆشنگه‌ری و مودێڕنه دوو به‌رهه‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بن، ئایا ئه‌و فیكره‌ی بۆته هه‌وێنی رۆشنگه‌ری و مۆدێرنه له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ دیاره وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له مێژووی رۆشنگه‌ری و مودێرنه‌ی ئه‌ورووپادا، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م فیكره ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی ئازادانه بیریان كردۆته‌وه، به‌ڵام به نه‌هێنی بیریان كردۆته‌وه، یان ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می رۆشنگه‌ریی خۆیشیان بڵاو كردبێته‌وه، به ناوی خۆیان بڵاویان نه‌كردۆته‌وه، یان ئه‌و بیرمه‌ندانه وڵاتی خۆیان جێ هێشتووه و كۆچیان بۆ وڵاتێكی دیكه كردووه. یاخود كاتێك ئاشكرا بوون، ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه و ده‌وڵه‌ت رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین سزای كردوونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌كرێت بیركردنه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفه‌كان وه‌ك ژێرخانێك بۆ ئازادیی تاكه‌كان له قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵام ناتوانین بڵێین پێش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، رۆشنگه‌ری و مودێڕنه وه‌ك قۆناخێك له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێكردووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر رۆشنگه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئیراده‌یه‌كی ده‌ره‌كی بێت له‌سه‌ر ئه‌قڵی مرۆڤ و، مۆدێرنه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌كانی سه‌رده‌می خۆی بێت، ئه‌وا پێش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخ، نه تاكه‌كانی نه‌ته‌وه توانیویانه ئیراده‌ی ده‌ره‌كی وه‌ك وه‌سایه له‌سه‌ر ئه‌قڵی خۆیان ره‌ت بكه‌نه‌وه، نه فه‌یله‌سووف و بیرمه‌نده‌كانیش توانیویانه به ئاشكرا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌رده‌می خۆیان بده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌وڵ و خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌بووه، به‌ڵام گه‌یشتن به ئازادی و هه‌ستكردن به ئازادی بوونی نه‌بووه و مرۆڤایه‌تی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخدا پێگه‌یشتووه، بۆیه لێره‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێناسه‌كه‌ی هیگل بۆ ده‌وڵه‌ت و بۆ ئازادی، ئه‌وا راشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئازادی له ده‌وڵه‌تدا دێته‌دی، به‌ڵام دروستكردنی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ كه تیایدا ئه‌و ئازادییه به‌رجه‌سته بێت، پێویستی به هۆشیارییه.. سه‌رنج بده‌ن، هیگل هۆشیاری له رۆشنگه‌ری و مودێرنه جودا ده‌كاته‌وه، واتا مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و ئاستی هۆشیارییه‌ی كه به پێویستی بزانیت وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی سه‌رده‌م بداته‌وه و هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت كه وه‌سایه‌ی ئیراده‌ی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئه‌قڵی خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ره‌ت بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا ده‌ستپێكردنی رۆشنگه‌ری و مۆدێرنه نه‌بۆته قۆناخێك كه تیایدا مرۆڤ، یان نه‌ته‌وه گه‌یشتبێته ئازادی، یان هه‌ست به ئازادی بكات.




