بەهۆی کێشەی داراییەوە، عێراق لە لێواری ڕووخاندایە

ئاژانسەکان-KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاپۆرتێكی دەر‌باره‌ی بارودۆخی دارایی و ئابووریی عێراق پێشكه‌ش كرد.
له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كانی پەرلەمان. (فالح الساری) سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران وتی بارودۆخی دارایی عێراق له قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیداردایه كه هیچی كه‌متر نییه له مه‌ترسیی باری ئه‌منی له سه‌رتاسه‌ری وڵات. الساری، ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه ته‌نیا یه‌ك ملیار دۆلار له خه‌زێنه‌ی وڵات‌دا ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا بودجه‌ی بڕیار له‌سه‌ردراوی ئه‌مساڵ ده‌گاته 105 تریلیون دینار كه نزیكه‌ی 4 تا 5 ترلیۆن مانگانه ده‌ڕوات بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی. ئەوەشی لە ڕاپۆرتەکەیدا باس کرد كه مه‌رجی سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو بۆ قه‌رزدان به عێراق پێداچوونه‌وه‌یه به كۆی نه‌فه‌قاتی بودجه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه داراییه‌كان.
لەلایەکی دیکەوە، ئەیاد عەللاوی جێگری پێشووی سەرۆککۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە بارودۆخی وڵاتی تێکداوە و عێراق ناتوانێت بە تەنیا کێشە سیاسییەکانی چارە بکات.
سەبارەت بە دانیشتنی پەرلەمانیش هاوپەیمانیی هێزە سوننەکان سێ مەرجیان خستووەتە بەردەم عەبادی، لەوانە دیاریکردنی چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار ڕفێندراوی سوننە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکان و قەرەبووکردنەوەیان.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، شارەزایان و پسپۆڕانی ئابووری هۆشدارییان دایە حکوومەتی بەغدا سەبارەت بە دۆخی دارایی کە بە دەستکاریکردنی نەختینە، حکوومەت بەرەو نەمان دەڕوات. هەروەها بەپیی لێدوانی چاودێرانی سیاسی، لە ئەنجامی کێشە ناوخۆییەکان بەتایبەتی ناکۆکیی نێوان باڵەکانی شیعە وای کرد لایەنە عێراقییەکان نەپرژێنە سەر ئەو پرسە جیدییە و لەئێستادا نیشانەکانی هەڵوەشانەوە و هەرەسهێنانی ئابووری و دارایی عێراق دەرکەوتووە.




