شاندێکى UN و مەکتەبى پەیوەندیەکانى دەرەوەى پارتی تاوتوێى کردنەوەى خولى تایبەت دەکەن

شاندێکى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کە پێکهاتبوون لە فرانسیزگاى بەرپرسى کاروبارى ئافرەتانى UN لە عێراق و ئێدامیما راوێژکارى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروبارى یەکسانى، سەردانى مەکتەبى پەیوەندیەکانى دەرەوەى پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن هێمن هەورامى بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندیەکانى دەرەوە و ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان پێشوازیان لێکرا.
شاندى نەتەوەیەکگرتوەکان بەرنامەى خۆیان خستەڕوو کە چەندین خولى گرنگ لە بوارى گفتوگۆ و میانگیرى و بەرێوەبردنى قەیران و خەسڵەتەکانى سەرکردایەتى بۆ ئافرەتە پەرلەمانتارەکانى کوردستان دەکەنەوە، لەم رووەشەوە داوا لە سەرجەم پارتە سیاسیەکانى کوردستان دەکەن کە هاوکارى سەرخستنى ئەم پرۆگرامەیان بن.
لەلایەن خۆیەوە هێمن هەورامى پشتگیرى و هاوکارى تەواوى پ.د.ک خستەڕوو بۆ ئەو بەرنامەیەى نەتەوە یەکگرتووەکان و رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە پالپشتێکى گرنگى ڕەخساندنى دەرفەتى یەکسان بووە تا ئافرەتانى کوردستان هاوشانى پیاوان پەرە بە تواناکانیان بدەن و لە بزاوتى سیاسى و کۆمەڵایەتى و کەلتورى و ئابورى کوردستاندا بەشدارێکارێکى کارا بن.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

