بەرپرسى لقى دوو: پارتى هەموو کات دەست پێشخەر بووە لەچەسپاندنى بنەماکانى دیموکراسى

بۆ گرنگیدان بەپرۆسەى هەلبژاردن و پێگەیاندنى توانستى کادیران بەشێوەیەکى زانستى، بە ئامادەبونى عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو وکارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەکان، ئەمرۆ ناوچەى پێشەوا کۆتایى هێنا بەخولى یەکەمى زاستەکانى هەلبژاردن کە بۆ ( 150 ) کادیر ئەنجامى دابوو.
لە میانى بەرێوەچونى خولەکە کە لەلایەن ژمارەک مامۆستا و پسپۆرى بوارى هەلبژاردن چەندین بابەت و زانیارى سەبارەت بە رێکخستن و چۆنیەتى ئەنجامدانى پرۆسەى هەلبژاردن و پێشکەوتنى کادیران لەماوەی دووهەفتەدا پێشکەشکرابووخوله كه بەسەرکەوتووی کۆتایی هات.
لەڕێوڕەسمی کۆتایهێنانی خولەکەشدا بەرپرسى لقى دوو لەووتەیەک ئاماژەى بەگرنگى هەلبژاردنەکان و بەرزکردنەوەى توانستى کادیرو چۆنیەتى وەرگرتنى زانیارى لەسەر ئەم پرۆسەیە لە کۆمەلگایەکى دیموکراسیدا بەپێویست زانى.
هەروەها بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە كه پارتى هەموو کات دەست پێشخەر بووە لەچەسپاندنى بنەماکانى دیموکراسى و ئەمرۆش دەبێ کادیرانى پارتى رۆلى خۆیان هەبێت لە شارەزایى بنەماکانى پرۆسەى هەلبژاردن.
پاشان بەرپرسى لق ستایشى مامۆستایانى لە بەرێوەچون و سەرکەوتنى خولەکە کرد، لە کۆتایدا بروانامە بەسەر بەشداربوانى خولەکەو بەرێوەبردنى خولەکەدا دابەشکرا


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

