بەرپرسی لقی دوو پێشوازی لەشاندێکی رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروبارى ئافرەتان دەکات

بۆ زیاتر گرنگیدان بەپێگەو توانستى ئافرەتان لە نێو کاییە جیاجیانى کارى سیاسى و رێکخراوەى لە هەرێمدا، ئەمرۆ عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبونى کارگێرانى لق، پێشوازى لە فرانسیس گاى بەرپرس لە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروبارى ئافرەتان و ئایدە مو ێمن راوێژکارى جێندەر لە رێکخراوى یونامى لە عێراق .
لە کۆبونەوەیەکدا دواى باس کردن لە کەش و هەواى ئازادى و دیموکراسى سەقامگیرى بارودۆخى هەرێمى کوردستان وپێشکەوتنەکانى لە هەموو بوارەکاندا، شاندى نەتەوە یەکگرتوەکان تیشکیان خستە سەر ئامانجى سەردانى شاندەکەیان بۆ جێ بەجێکردنى بەرنامەو پلانى رێککخراوەکەیان بۆ زیاتر پێشخستنى تواناکانى ئافرەتە لە هەموو جیهاندا بەبەشدارى کردنیان بەراهێنان لە بوارى میانگیرى و دانوستان و کارى سیاسیدا ئەمەش بۆ هێنانە پێشەوەى ئافرەتە بۆ پلەکانى پێشەوەى کارکردن و بەرزکردنەوەى ئاستى تواناکانیان لە هەموو بوارەکاندا، بەمەش دەتوانن بە رێگاى حزبەکان و لایەنە پەیوەندارەکان زیاتر هانى ئەو لایەنە بدەن و یونامى کار و بەرنامە و راهێنانەکانى خۆى لە ماوەیەکى نزیکدا لە هەرێم بەئەنجام بگەیەنێت.
بەو مەبەستەش کار و پلانى داهاتوى رێکخراوەکەیان بەخشیى بە بەرپرسى لقى دوو، لە بەرامبەردا بەرپرسى لقى دوو پاڵپشتى لە هەنگاوەکانى بەرنامەى نەتەوەیەکگرتوەکان کرد و تەئکیدى کردەوە پارتى دیمکراتى کوردستان هەر لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە بەسەرۆکایەتى مستەفا بارزانى نەمر و تا ئەم قۆناغەش یەکەم حزب بوە گرنگى بەمافى و داخوازییەکانى ئافرەتان داوە و ئافرەتى لە ئاستى سەرکردایەتى هەبوە، لە سالانى رابردوشدا هەنگاوى گەورەى ناوە بۆ گۆرینى چەند داب ونەریتێکى نەشیاو لە کۆمەلگەى کوردى کەنەگونجاو بووە لەگەل مافەکانى ئافرەت.
لە کۆتایدا شاندى میوان خۆشحالى خۆیان بە هاوکارىکردن و هەمەهەنگى پارتى دیموکراتى کوردستان لە شارى هەولێر دەربڕى.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

