بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی: كورد لەبەر مالیكی بەغدا جێ ناهێڵێت

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، كورد لەبەر مالیكی بەغدا جێ ناهێڵێت و پارتیش دەستبەرداری بەشداریی سیاسی لە بەغدا نابێت.
هێمن هەورامی بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە: لەسەر هەمووان پێویستە ڕێز لە دەستوور بگرین كە 80%ـی هاووڵاتیانی عێراق دەنگیان پێداوە. لەو لێدوانەیدا كە له ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی بڵاوكراوەتەوە هەورامی دەڵێت: سوپای عێراق بە سەرباز گەمارۆی دیالە، تكریت، موسڵ و كەركووكی داوە.
هەروەها هەورامی لەم دیمانەییەدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆلی تورکی پرسی قەیرانی سووریای خستووەتە بەر باس و ڕایگەیاندووە: كە پارتی حەز بە شەڕی نێوان كوردەكان ناكات، هاوكات حەز بە شەڕی كورد لەگەڵ سوپای ئازادیش ناكات.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

