٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

حزبى ئیسلامى عێراق: پێویستە حکومەتی ناوەندی سود لە رەوشى ئەمڕۆى هەرێمی کوردستان وەربگرێت

سەرچاوە: KDP.info

(عەلى حوسین) بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکان و ئەندامانى پەیوەندییەکانى لق، پێشوازى لە شاندێکى حزبى ئیسلامى عێراقى کرد، کە پێکهاتبوون لە دکتۆر (عەمار وەحید و وەلید عوسمان) ئەندامی مەکتەبى سیاسى حزبى ئیسلامى عێراقى و ( یونس هاشم ) بەرپرسى نوسینگەى هەولێرى حزبى ئیسلامى عێراقى و ئەندامانى نوسینگە .

لە دیدارەکەدا دواى بایەخدان بە پەیوەندى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و حزبى ئیسلامى عیراقى، پاشان رەوشى سیاسى و کێشەو گرفتەکانى بەردەم پرۆسەى دیموکراسى لە عێراق باسى لێوەکرا. هەر لە دیدارەکەدا شاندى میوان پێشکەوتن و ئارامى و سەقامیگیرى و فرەیى حزبى و مەزهەبى و ئاینى پێکەوە ژیانى لە هەرێمى کوردستان بە بەرزنرخاند و تەئکیدیان کردەوە پێویستە ئەم رەوشەى ئەمڕۆى کوردستان ، لەلایەن  حکوومەتى عێراق سودى لێوەربگرێت.

شاندى حزبى ئیسلامى پالپشتى خۆیان بۆ مافە دەستورى ونەتەوەییەکانى خەلکى کوردستان هەتا بەدروست بوونى دەولەتیش نیشانداو بەمافێکى رەواو یاساییان دانا، هەروەها ئەدائو هەلوێستى سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان بە هەلوێستێکى نیشتمانى و دەستورى بۆ سود و بەرژەوەندى هەموو پێکهاتەکانى گەلى عێراق و چەسپاندنى دیموکراسى وەسف کرد، لە بەرامبەر هەموو ئەو کێشانەى ئەمڕۆ لە ئارادایە.

لە بەرامبەردا بەرپرسى لقى دوو ستایشى هەلوێستى حزبى ئیسلامى عیراقى و هەموو ئەو لایەنانەى کرد کە ئەمڕۆ داکۆکى لە دەستور و دیموکراسى دەکەن و رێگرن لە دوو بارە دروست بونەوەى دیکتاتۆریەت لە عێراق.

بەرپرسى لق2 تەئکیدیشى کردەوە کیشەى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان لەگەل حکوومەتى عێراق ناکۆکى نییە لەگەل عەرەب یاخود هیچ مەزهەبێک، بەلکو ناکۆکییە لەگەل بیرى شۆفینیەت و بیرى دیکتاتۆرییەت. لە کۆتای دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە خەباتى هاوبەش و داکۆکیکردن لە دیموکراسى عێراق کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار