٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

شاندێکى فیدراسۆنى رێکخراوەکانى منداڵان سەردانى لقى2 یان کرد

سەرچاوە: KDP.info

رۆژى 20/11/ هاوکاتە لەگەڵ 23 ساڵ  تێپەڕ بوون بەسەر  رۆژى چەسپاندنى مافەکانى منداڵان، بەم بۆنەوە ئەمڕۆ شاندێکى فیدراسۆنى رێکخراوەکانى منداڵان سەردانى لقى دوویان کردو یاداشتێکیان بەم بۆنەوە پێشکەش  کردن، عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى بەرپرسى مەکتەبى پیشەییەکان،  پێشوازى لە سەیران سەلاح سەرۆکى فیدراسۆنى رێکخراوەکانى منداڵان کرد.

لە دیدارێکدا بەرپرسى لقى دوو وێراى پیرۆزبایى رۆژى چەسپاندنى مافەکانى منداڵان و یەکخستنى رێکخراوەکانى منداڵان بە دروستکردنى فیدراسیۆنێک بۆ خزمەتکردنى منداڵان لە سەرتاسەرى هەرێم،  تەئکیدىشی لە خزمەتى زیاترو داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانى منداڵان کردەوە.

دواتر سەرۆکى فیدراسیۆن کەنوێنەرایەتى ( 16 ) رێکخراوى منداڵان دەکات لە هەرێمی کوردستان،  ئاماژەی بەگرنگى ئەم رۆژە کردو ناوەڕۆکى یاداشتەکەشی بۆ بەرپرسى لق خستە روو،  کە بۆ راى گشتى و هەرسى سەرۆکایەتى و لایەنە پەیوەندارەکانى نێردراوە، بەمەبەستى زیاتر پالپشتى و گرنگیدان دان  بە ئامانج و جێبەجێکردنى ماف و داخوازییەکانى منداڵان.

لەم بارەیەوەش رۆلى لقى دوویان بەرز نرخاند لە پالپشتى و هاوکارى و هەماهەنگى کردنیان و رێکخستنى  دیدارەکەى فیدراسیۆن لەگەل سەرۆکى هەرێمى کوردستان..

هەواڵی پەیوەندیدار