شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیان ده‌كات

شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان به‌سه‌ر په‌رشتی " ئه‌بو كاروان "سكرتێری كۆمیته‌ی كه‌ركوك سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك –گه‌رمیانی كرد
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایان سه‌لاح ده‌لۆ" له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك_گه‌رمیان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن پێشوازی له "ئه‌بو كاروان " ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان وه‌ك سكرتێری كۆمیته‌ی كه‌ركوك و شاندی یاوه‌ری كرد .
له دیدارێكدا باس له مێژووی خه‌باتی پارتی دیموكرداتی كوردستان و حزبی شیوعی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌ك ریزى و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌ردوولا كرا
به‌شێكی دیكه‌ی دێداره‌كه باس له دواین پێشهاتى ئێستای سیاسی و ئه‌منی شاری كه‌ركووك كرا و هه‌روه‌ها پشتگیری كردنی هه‌ڵوێسته‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك" مسعود بارزانی " سه‌باره‌ت به ئۆپراسیونی دیجله و ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ دووز خۆرماتوو بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاولاتیان
له‌لایان خۆیه‌وه سه‌ڵاح ده‌لۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌لۆێستبن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هێز ولایه‌نێك نه‌توانن ئارامی و سه‌قامگیری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه تێك بده‌ن


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

