کوبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له باره‌گای ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی (پ. د. ک) له هاوینه هه‌واره پیرمام سازكرا.

به‌ستنی کوبوونه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان به هاوبه‌شی و به به‌شداربوونی هه‌ریه‌ک له به‌رێز خسرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و د.ڤیان سه‌بری یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و عه‌لی عه‌ونی به‌رپرسی لقی بیستی پارتی و سه‌ربه‌ست بابیری به‌رپرسی لقی هه‌ڤده‌ی پارتی و عسمه‌ت ره‌جب به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی له‌و کوبوونه‌وه باس له چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی عێراق کرا ئه‌وانه‌ی له مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک کرا له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی تری عێراق ، هه‌ر له‌و کوبوونه‌وه‌یدا باس له به‌گه‌ر خستنی توانای ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و لقه‌کانی پارتی کرا که کار بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بکه‌ن و هه‌ر له‌و کوبوونه‌وه‌یه‌دا باس هاوبه‌شی کارکردن کرا بۆ گه‌یشتن به به‌رزترین ئاست و ده‌رئه‌نجامێکی باش و هه‌روه‌ها گۆران ده‌ست خۆشی له ئه‌ندام کادیرانی پارتی کرد و هه‌ر وه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر به‌گه‌ر خستنی تواناکان کرا له ناوچه دابراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا و باس له چه‌ندین پرسی هاوبه‌ش کرد ، گرنگی به یه‌ک لیست به‌شداریکردنی کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

