لقى دووى: هاریکاری بریندارەکانی کەرکووک دەکەین

به‌مه‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی ته‌ندروستى برینداره‌کانی ته‌قینه‌وه‌کانی شاری كه‌ركووك و موسڵ؛ عه‌لى حوسێن به‌رپرسیی لقی دوو پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌می شاری هه‌ولێر کرد و له‌لایه‌ن رێڤه‌به‌ر و نۆژدار و كارمه‌ندانی هه‌ردو نه‌خۆشخانه پێشوازی لێكرن. له میانى ئه‌م سەردانە تایبەتییە‌دا به‌رپرسى لقى دوو برینداره‌كانى نێو هه‌ر دوو نه‌خۆشخانه‌ى به سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه له ره‌وشى ته‌ندروستى برینداره‌كانى پرسى و ئاماده‌ى و هاوكارى لقى دووى بۆ هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ربڕى به مه‌به‌ستى هه‌رچى زوو چاره‌سه‌ر كردنیان.
هه‌روه‌ها به‌رپرسى لق ستایشى به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكانى نێو نه‌خۆشخانه‌كانى كرد بۆ ئه‌م خزمه‌تانه‌ى پێشكه‌شى به نه‌خۆش و برینداره‌كانى ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره‌شى به ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و دڵسۆزیان بۆ كاره‌كه‌یانى دانا.
جێگاى باسه دوێنى له چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كى تیرۆریستی‌دا له شارى كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى شه‌هید و بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیش له‌و بریندارانه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر كران.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

