له چاكسازیی حكوومه‌ته‌وه بۆ چاكسازیی فه‌رهه‌نگی به‌كارهێنان

سه‌لاح سه‌دباری
هه‌روه‌ك ده‌زانین قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی زۆرێك له وڵاتانی جیهانی گرتووه كه ده‌یان و سه‌دان ساڵه حكوومه‌تن و ئیداره‌یان هه‌یه؛ ئه‌مه‌یش دۆخێكی نه‌خوازراوه به تایبه‌تی بۆ وڵاته نه‌وتییه‌كان و ئه‌و ئابووریانه‌ی په‌یكه‌ره‌ی بودجه‌یان له‌سه‌ر نه‌وته و باشووری كوردستانیش یه‌كێكه له‌وانه.
ئه‌و قه‌یرانه‌ی رووبه‌روی باشووری كوردستان بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكیش پێی زه‌ره‌رمه‌ند بووه، له هه‌مان كاتدا هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌كه‌ین چۆن سه‌رفی بكه‌ین و، پێویست و ناپێویست لێك جیا بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ك ده‌زانین حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز نیچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی بۆ كۆمه‌ڵیك چاكسازیی ئیداری و دارایی بردووه كه جێگای ده‌ست خۆشین و، له ماوه‌كانی داهاتوودا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و چاكسازییه ئیداری و داراییانه هه‌ستیان پێده‌كرێت و به‌ریش ده‌گرن، به تایبه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا من به كورتی پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م جگه له بریاره یاساییه‌كان بۆ چاكسازی، پێویسته فه‌رهه‌نگی چاكسازی له نێوان هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه‌دا بڵاو ببێته‌وه، چونكه چاكسازی ره‌گ و ریشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكایه‌تی هه‌یه و ئه‌وسا له كۆی گشتیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
فه‌رهه‌نگی به‌كارهێنان یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی كه ئێمه پێویسته كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌ر كامه‌مان له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین.
بۆ وێنه فه‌رهه‌نگی به‌كارهێنان وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ كرداری چاكسازیی حكوومه‌ت و هه‌رچی زیاتر به‌رهه‌مگرتنی، ده‌توانرێ له‌م ورده خاڵانه‌دا كه بنه‌مای كولتووری به‌كارهێنانن بۆ هه‌ر تاك و كۆمه‌ڵێك ره‌نگ بداته‌وه:
1- حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی كاره‌با پێویستی به هه‌زینه‌كردنێكی زۆری دارایی هه‌یه، بۆیه ئه‌ركی ئێمه‌یه وه‌ك تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بزانین چۆن كاره‌با به‌كار بێنین، كوژاندنه‌وه‌ی گلۆپی زیاده نیشانه‌ی به‌رزیی فه‌رهه‌نگی به‌كارهێنانه و لێنه‌دان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌بنه هۆی به‌رز كردنه‌وه‌ی لۆد له‌سه‌ر كاره‌با.
2- دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمه، ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌ی هاووڵاتیشه له جێگای به‌كارهێنانی بۆ وێنه 200 لیتر ئاوی رۆژانه با بیكه‌ینه 100 لیتر، به‌ڵام به دروستی و به‌پێی پێویستی به‌كاری بێنین.
3- ئه‌ركی حكوومه‌ته به‌نزین دابین بكات یا بیداته كه‌رتی تایبه‌ت و باجی بخاته سه‌ر بۆ دابینكردنی، به‌ڵام ئه‌ركی هاووڵاتیشه لێخورینی ئۆتۆمبێل به‌بێ هۆ و بۆ شوێنی نیزیك كه ده‌توانرێت به‌پێ بۆی بڕوات كه‌م بكاته‌وه كه، هه‌م خه‌رجیی خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌م ژینگه كه‌متر پیس ده‌بێت و هه‌میش قه‌ره‌باڵغی جاده و بان كه‌متر ده‌بێت.
4- ئه‌گه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ته رێوشوێنی باش بگرێته به‌ر بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، ئه‌وه له جێی خۆیدایه خه‌ڵكیش بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی و كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌كره و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی زۆرخۆری، كه بووه‌ته په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ كۆمه‌ڵگای ئیمه له باشوور، ئه‌وا خواردن رێك بخه‌ین و كه‌می بكه‌ینه‌وه و وه‌رزش زیاد بكه‌ین.
5- ئه‌گه‌ر ئه‌ركی شاره‌وانیی شاره‌كانه بۆ خۆیان یان له رێی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه زبڵ و خاشاكی سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆ بكاته‌وه و لایببات، ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌ی هاووڵاتیشه پاك و خاوێنی بپارێزین و هه‌روا پاشماوه‌كان فرێنه‌ده‌ینه سه‌ر شوێنه گشتییه‌كان و ناو سرووشت، چونكه زیانی هه‌موومانی لێده‌كه‌وێته‌وه و وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته زبڵدان.
6- ئه‌گه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ته هه‌وڵ بدات بۆ به‌رهه‌مهێنان و هه‌لی كار، ئه‌ركی ئێمه‌شه وه‌ك هاووڵاتی هه‌وڵی خۆبه‌رێوه‌بردن و خۆبه‌خێوكردن بده‌ین و هێنده چاوله‌ده‌ستی مووچه نه‌بین و، پێویسته ببینه كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێن نه‌ك به‌كاربه‌ر.
ئه‌مه و چه‌ندین بواری تری چاكسازی ده‌كرێت له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین وه‌ك پشتیوانی له حكوومه‌تی خۆمان له لایه‌ك و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كولتووری به‌كارهێنانی خۆمان به‌هێز بكه‌ین كه ئاینده‌ی گه‌شمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.




