٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسى لقى دوو لەگەل قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەولێر کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى هۆشیارى زیاترى توێژى قوتابیان بۆ هەستیارى قۆناغى ئەمرۆى عێراق و مەترسیەکانى سەر دیموکراسیەت، عەلى حسێن بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبونى کارگێڕانى لق و بەرپرس و ئەندامانى ناوچەى ئایندە ،لە هۆلى سەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆ لە شارى هەولێر لەگەل ژمارەیەکى زۆرى قوتابیانى زانکۆ و پەیمانکاکانى هەولێر کۆبۆوە کە لێژنەى ناوچەى ئایندە رێکیخستبوو .

لە میانى کۆبوونەوەکەدا بەرپرسى لقى دوو دواى بیرۆزباى لە سەرکەوتنى کۆنگرەى قوتابیان، هەروەها ئاماژەى بە رەوشى هەرێم و پرسە سیاسى و بارگرژییەکانى ئیستاى عێراق کرد و هەموو ئەو ئەگەر و پێشهاتە مەترسیانەى بۆ لەناوبردنى دیموکراسى لەلایەن حکومەتى عێراق لە ئارادایە بۆ قوتابیان رونکردەوە، پاشان ئاماژەى بەرۆلى یەکێتى قوتابیانى کوردستان کرد چ لە رابردوو لەنێو بزووتنەوەى رزگارى خوازى کورد و قۆناغى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان لە بەرامبەر پرسەکانى دیموکراسى بونى نەتەوەى ونیشتمانى و گۆرانى کۆمەلگاو پێشکەوتن و پاراستنى دەستکەوتەکان و بریارە چارەنوس سازەکانى خەلکى کوردستان، لەم رووەوە بەرپرسى لق ئاماژەى بە هەلوێستى نەگۆرى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد لەبەرامبەر خزمەت کردنى قوتابیان و پالپشتى کردن لەپرۆسەى خوێندن و بەرزکردنەوەى ئاستى زانست ئەویش بەهەولدان و پەرۆشى جەنابى سەرۆکى هەرێم کە هەموو کات نەی هێشتوە پرۆسەى خوێندن لە کوردستان بوەستى و پاش بکەوى، بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە ئامانجى سەرەکى هەموومان دەبێت خزمەتکردن بێت بەبەرژەوەندى گشتى و پاراستنى ئەزموونى دیموکراسى و پالپشتى کردن لە سەرۆکى هەرێم لە داکۆکى کردن لە دیموکراسى و پاراستنى دەستورو مافەکانى خەلکى کوردستان بەگشت پێکهاتەکانیەوە، پاشان قوتابیان چەندین پێشنیارو بیروبۆجوونى جیاجیا یان لەسەر هەموو ئەو پرسانەو پێشکەوتنى قوتابى لە هەموو ئاستەکاندا خستە روو ..

هەواڵی پەیوەندیدار